ڕۆژنامەنووس ئەیلەم بابایگیت دەستبەسەر کرا

ڕۆژنامەنووس ئەیلەم بابایگیت لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنی قڕکردنی سیاسییدا دەستبەسەرکرا.

دەستگیرکردنی ڕۆژنامەوانان

لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنی قڕکردنی سیاسییدا کە لە لایەن داواکاری گشتیی کۆماری ئیستەنبوڵەوە دەستپێکراوە لە قڕکردنە سیاسییەکانی بەردەوامە و لەو چوارچێوەیەدا ڕۆژنامەنووس ئەیلەم بابایگیت دوێنی شەو لە ماڵی خۆی دەستبەسەرکرا.

                                       

زانراوە، ئەیلەم ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئیستەنبول کراوە.

لە چوارچێوەی هەمان لێپرسینەوە لە ١٧ی کانوونی دووەم ڕۆژنامەنووسان نەجلە دەمیر، ڕەحیمە کارڤار، ڕەیحان حاجیئۆغلۆ، ئەحمەد گونەش، وڵات ئەکین، ڤەدات ئۆرچو بە تۆمەتی "ئەندامێتی ڕێکخستن" دەستبەسەرکران و زیندانی کران. ڕۆژنامەنووسان بە هۆکاری درووستکردنی هەواڵی ڕۆژنامەوانی دەستگیردەکرێن.