قەسەدە: لە باشووری منبج ٨ چەتە کوژراون

قەسەدە ڕایگەیاند لە بەرخۆدانەکانیاندا لە دژی چەتەکانی سوپای نیشتیمانی سووریا-SNA هەشت چەتەیان کوشتووە و ١٦ی دیکەشییان بریندار کردووە.

هێزەكانی سووریای دیموكرات (قەسەدە) بڵاوی كردەوە، دوێنێ بەیانی دەوڵەتی داگیركەری تورك و چەتەكانی هێرشیان كردە سەر بەرەی سەرتیل، لە بەرامبەردا شەڕڤانانمان قارەمانانە هێرشەكەیان تێكشكاند و توانییان شەش چەتە بكوژن و نۆی دیكەش بریندار بكەن.

لە ڕاگەیاندراوكەدا هاتووە، دوێنێ بەیانی چەتەكان بە پاڵپشتی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی دەوڵەتی تورك هێرشیان بۆ سەر د بەرەی سەرتیل ئەنجامدا، لە بەرامبەردا شەڕڤانانمان قارەمانانە هێرشەكەیان تێكشكاند و توانییان شەش چەتە بكوژن و نۆی دیكەش بریندار بكەن، ئۆتۆمبێلێكی سەربازی چەتەكانیش تێكشكێندرا.

هاوكات لە ئۆپەراسیۆنێكی هێزەكانماندا بۆ سەر چەتەكانی دەوڵەتی داگیركەری تورك لە گوندی تل ئارش لە باشووری منبج چوار چەتەیان بریندار كرد و بنكەكەیان لەناوبردووە.

ئاماژە بەوەشكراوە، لە كاتی ئامادەكاریی چەتەكان بۆ سەر هێزەكانمان لە دێر حەفر، یەكینەكانی شەهید هارون هێرشیان كردە سەریان بەهۆیەوە دوو چەتە كوژران و دووی دیكە بریندار بوون، ئەوانی دیكەش هەڵاتن.

هەروەها دوو چەتە بە ماتۆڕ سكیل هەوڵیاندا دزە بكەنە ناو خاڵێكی هێزەكانمانەوە، بەڵام ڕێگریان لێكرا و چەتەیەك بریندار كرا و چەتەكەی دیكەش هەڵات و ماتۆڕسكیلەكەیان بەجێهێشت، هاوكات شەڕڤانانمان بەچەكی قورس خاڵێكی كۆبوونەوەی چەتەكانیان لە گوندی ئیمام كردە ئامانج، بەڵام ژمارەی زیانەكان نەزانراوە.

لە بەرامبەر هێرشی چەتەكان، یەكینەكانی پاراستنی ژنان لە گوندی عەنیق هەوا و حەمدوش لە تل تەمر بنكەكانی دەوڵەتی داگیركەری توركیان كردە ئامانج، بەڵام ژمارەی زیانەكان نەزانراوە.

باس لەوەشكراوە، بەشێوەیەكی گشتی دوێنێ هەشت چەتەی سەر بەدەوڵەتی تورك كوژران و ١٦ چەتەی دیكە برینداربوون، هەروەها ئۆتۆمبێلێكی سەربازی و دوو بنكەی چەتەكان خاپوور كران.