قەسەدە: ٨ چەتەمان کوشتووە و ٤ ئۆتۆمبیلی چەتەکان تێکشکێندران
قەسەدە ڕایگەیاند لە دەورووبەری بەنداوی تشرین و بەرەی دێر حافیر لە بەرخۆدانی دژ بە داگیرکەراندا ٨ چەتەیان کوشتووە و ٤ ئۆتۆمبیلی چەتەکانیش تێکشکێندراون.
قەسەدە ڕایگەیاند لە دەورووبەری بەنداوی تشرین و بەرەی دێر حافیر لە بەرخۆدانی دژ بە داگیرکەراندا ٨ چەتەیان کوشتووە و ٤ ئۆتۆمبیلی چەتەکانیش تێکشکێندراون.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک- قەسەدە پەیوەست بە ٢٤ کاتژمێری بەرخۆانی شەڕڤانیان لە دژی هێرشە داگیرکارییەکان ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە.
لە ڕاگەیاندراوكەدا هاتووە، بەیانی دوێنێ چەتەكانی سەر بە دەوڵەتی تورك لە ڕێگەی شەش ئۆتۆمبێل بە دۆشكەوە هێرشیان كردە سەر گوندی “خەربەت زەمانە” لە دەوروبەری بەنداوی تشرین لە باشووری ڕۆژهەڵاتی منبج تا كاتژمێر ٣ـی پاش نیوەڕۆ شەڕ و پێكدادانی توند بەردەوام بوو، بەڵام شەڕڤانانمان قارەمانانە هێرشەكانیان تێكشكاند.
ئاماژە بەوەشكراوە، چەتەكان بە بۆمب و چەكی قورس هێرشیان بۆ سەر گردی سێرتیل دەستپێكرد، بەڵام هیچ زیانێكی بە هێزەكانمان نەگەیاند، هەروەها فڕۆكە جەنگییەكانی دەوڵەتی داگیركەری تورك دەوروبەری بەنداوی تشرینیان بۆردوومان كرد.
چالاکی یەکنەکانی شەهید هارون
هاوكات یەكینەكانی شەهید هارون ١٢ خاڵی چەتەكانیان كردە ئامانج، بەهۆیەوە دوو ئۆتۆمبێلی چەتەكانیان لەناوبرد، ئەمە جگە لەوەی ١٠ خاڵی دیكەی چەتەكان بە ئامانج گیرا.
ئەوەش خراوەتەڕوو، لە بەرەی دێرحەفر یەكینەكانی شەهید هارون چوار ئۆتۆمبێلی سەربازی و ماتۆڕسكیلێكی چەتەكانیان كردە ئامانج، هەروەها چەتەیەكیشیان كوشتووە كە ویستوویەتی دزە بكاتە ناو هێزەكانماتەوە لە گوندی ئیمام، لە هەمان كاتدا فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی چەتەكان بەسەر ناوچەكەدا دەسوڕایەوە.
باس لەوەشكراوە، بەشێوەیەكی گشتی دوێنێ هەشت چەتەی سەر بە دەوڵەتی تورك كوژران و ١٤ چەتەی دیكەش برینداربوون، هەروەها چوار ئۆتۆمبێلی سەربازی و ماتۆڕسكیلێك تێكشكێندرا.