ژنانی کەمئەندامی فیدراسیۆنی کەمئەندامانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا سەبارەت بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لەسەر گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتیی سووریا ڕاگەیاندراوێکی خوێندەوە.
ڕاگەیاندراوەکە بەمجۆرەیە:
"دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی لە دوای ڕووخانی رژێمی ئەسەد لە ٨ی کانوونی یەکەمەوە لە بەرانبەر هەرێمەکەمان ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری کە بە خوێنی هەزاران شەهید دامەزراوە، هێرشی دڕاندانەی دەکاتە سەر. دەوڵەتی تورک لەو هێرشانەدا ئەنجامی بە دەست نەهێنا، لە بەرانبەر گەلە ئازادیخوازەکەماندا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کۆمەڵکووژی ئەنجام دا.
لە کەسێتی پێشەنگی ژنانی ئەنجوومەنی گشتیی پەیەدە و هاوسەرۆکی نوسینگەی پەیەدەی قامیشلۆ مەنیجە حاجۆ و هونەرمەند جومعە خەلیل (باڤی تەیار) کە لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی فاشیست شەهید بوون بە رێزەوە یادیان دەکەینەوە.
پێویستە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کە خاوەنی ئەقڵیەتێکی دڕندانەیە، بزانێت هەرچێ بکەن هەر ئیرادەی گەل سەر دەکەوێت. وەک دەبینرێت بەرخۆدانی کورد و گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا سەلماندنی کاتێک گەل خۆی بە ڕێکخستن دەکات هیچ هێزێک ناتوانێت تەسلیمیان بکات. گەلانی ئازادیخوازی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بڕیاریانداوە ژیانێکی ئازاد و یەکسان بونیتان بنێن و بژین. گەلانی هەرێمەکە بە پیشەنگایەتی کورد بڕیاری خۆیاندا و بە سەربەزرییەوە تێکۆشان دەکەن.
وەک کەمئەندامانی ژن سڵاوێکی سەربەرزانە لە بەرخۆدانی گەلەکەمان دەکەین لە بەنداوی تشرین، لەو بەرخۆدانە هێز و جۆش و ئیرادەیەکی بێ هاوتا وەردەگرین. گەلەکەمان لە چالاکی بەردەوامە لە بەرانبەر دەوڵەی تورک و چەتەکانی. گەلە بەرخۆدەرەکەمان پشتڕاستیان کردەوە کە گەلی ڕێبەر ئاپۆن، لەسەر هێڵ و هەنگاوەکانی ڕێبەرایەتیی دەرۆن".
ڕێبەر ئاپۆ لە دوورگەی ئیمراڵی، شێرەژن و عەگیدەکانمان لە گۆڕەپانەکانی شەڕ و گەلەکەمان لە تەواوی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریادا لە نێو بەرخۆداندان. دەبێت بزانین کە دووژمن لاواز بووە. بە هێزکردنی تێکۆشان و بەرخۆدانمان بە تەواوی دەرووخێت.
لەسەر ئەم بنەمایە بە تایبەت ژنانی گەنج بانگەواز لە تەواوی ژن و گەنجان دەکەین، لەم بەرخۆدانە شکۆمەندانەدا جێ بگرن. هەروەها بانگەواز لە تەواوی وڵاتپارێزان دەکەین کە لە بەرانبەر شەڕی تایبەتی دەوڵەتی تورک هۆشاربن. دەوڵەتی فاشیست و چەتەکانی کە لە شەڕەکاندا شکستی گەورەیان هێناوە لە میدیادا هەوڵ دەدەن ڕاستییەکان چەواشە بکەن. هەربۆیە بەدەر لە چاپەمەنی و ڕاگەیاندنی ئازاد نابێت هەرگیز گوێ لە ڕاگەیاندنی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بگرین.
لە کۆتاییدا جارێکی دیکە هاورێیانمان کە لە هێرشەکانی بەنداوی تشرین شەهید بوون بە رێزەوە یاد دەکەینەوە. سەرەخۆشی لە بنەماڵەکانیان دەکەین. بۆ بریندارانیش هیوای شیفا دەخوازین".