پارێزەران بۆ دیداری ڕێبەر ئاپۆ داواکارییان پێشکەش کرد
پارێزەرانی رێبەر ئاپۆ بۆ ئەوەی بتوانن چاویان بە موەکیلەکەیان بکەوێت کە لە زیندانی ئیمراڵی گۆشەگیرکراوە، داواکاری نوێیان بەرزکردەوە.
پارێزەرانی رێبەر ئاپۆ بۆ ئەوەی بتوانن چاویان بە موەکیلەکەیان بکەوێت کە لە زیندانی ئیمراڵی گۆشەگیرکراوە، داواکاری نوێیان بەرزکردەوە.
لە پارێزەرانی نوسینگەی یاسایی سەدە جەنگیز یورەکلی، ئیبراهیم بیلمەز، ئەرمان ئەمەکچی و سوزان ئاکیپا بەمەبەستی دیدار لەگەڵ رێبەر ئاپۆ سەردانی داواکاریی گشتیی کۆماریی لە بورسا و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمراڵییان کرد.
هەر لە داوکارییەکەیاندا پارێزەران بۆ دیدار لەگەڵ موەکیلەکانی دیکەیان لە ئیمراڵی عومەر خەیری کۆنار، حامیلی یەڵدرم و وەیسی ئاکتاشیش هەمان داواکارییان بەرزکردەوە.
داواکاری پارێزەران و بنەماڵەکان بۆ ئەنجامدانی دیدار بە شێوەی سیستماتیک و بێ بنەما ڕێگری لێدەکرێت و هیچ وەڵامێکیان نادرێتەوە و بە پاساوی 'گۆشەگیری' داواکانییان ڕەتدەکرێتەوە.