کەوانەی زێڕین یادی باوکی تەیاری بەرز ڕاگرت

کۆردیناسیۆنی کەوانەی زێڕین بە ڕێزدارییەوە هونەرمەند جومعە خەلیل (باوکی تەیار)یـی کردەوە و بانگەوازی بۆ خاوەنداری لە هەڵوێست و ڕێگەکەی کرد.

باوکی تەیار

کۆردیناسیۆنی کەوانەی زێڕین بەهۆی شەهادەتی هونەرمەندی شانۆکار جومعە خەلیل (باوکی تەیار) ڕاگەیاندراوێکی نوسراوی بڵاوکردەوە و تێیدا سەرنجی خستوتەسەر  کاریگەری گۆڕەپانی هونەر لە بونیادنانی هەڵوێست لە دژی خراپەکارییەکانی ژیان و هاتووە: "هونەرمەند بە هەڵوێست وەرگرتنی خۆیەوە جیاواز لە کەسانی دیکە هەڵوێست نیشان دەدات. نەمری هونەرمەندانیش هەر ئەم ڕەهەندەیە."

هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە کراوە بە ڕۆڵی هونەرمەندانی کورد بەوەی هەموو کاتێک بوونە بەڕێنیشاندەری مرۆڤایەتی و هێزی مەعنەوەی کۆمەڵگە بوون و دەڵێت: "هۆزان سەفکان، هۆزان سەرحەد، هۆزان مزگین، ساریا باران و بەدەیان هونەرمەندی دیکە ڕێنیشاندەری ئەم مانادارییە بوونە، وە بەم دوایانە هونەرمەندی شانۆکار جومعە خەلیل کە خۆشەویستی هەمووان بوو، وە بە باوکی تەیار دەناسرایەوە نمونەیەکی هەر قەدەرگرانی ئەم مێژوویە بوو.  بەم شێوەیە بووە بەرگریکاری میراتی هونەرمەندی ئازادی و شکۆ و نیشانییدا نەمری هونەرمەند چۆنە."

بانگەوازی بۆ خاوەنداریکردن لە بوێری و هەڵوێستی باوکی تەیار

لە کۆتایی ڕاگەیانداوەکەدا جەختکراوەتەوە لەوەی وەک کەوانی زێڕین خۆیان بە بەرپرسیاری پاراستنی میراتی هونەرمەندانی شەهید دەبینن و دەڵێت: "بانگەوازی لە گەلەکەمان دەکەین خاوەنداری لە هەڵوێست و بوێری باوکی تەیار بکەن کە هەتا کۆتا ساتەکانی ژیانی بەڕێوەبرد. داوا لە تەواوی هونەرمەندانی ئازادیخواز و هەڵبژێرەری ژیانی ئازادی و بە شکۆ دەکەین خاوەنداری لە هەڵوێستەکانی باوکی تەیار بکەن.

هونەرمان بۆ ئازادییە، هونەرمان بۆ شکۆی ژیانە."