دەسپێشخەریی ئاشتیی کۆمەڵایەتی لەگەڵ شاندی ئیمراڵی کۆدەبێتەوە
دەسپێشخەریی ئاشتییی کۆمەڵایەتی لەگەڵ شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی و هاوسەرۆکانی دەم پارتی کۆدەبێتەوە.
دەسپێشخەریی ئاشتییی کۆمەڵایەتی لەگەڵ شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی و هاوسەرۆکانی دەم پارتی کۆدەبێتەوە.
بانگەوازی "ئاشتی و دیموکراسی بۆ هەمووان" لەلایەن ١٠٤٥ کەسەوە واژۆکرا و لە ئیستەنبوڵ لەلایەن دەستەیەک ئەدیب و سیاسەتمەدار و ئەکادیمی بۆ ڕای گشتی بڵاوکرایەوە. یەکەم واژۆکەری بانگەوازەکە ڕایگەیاند هەوڵەکەیان لەژێر ناوی "دەسپێشخەریی ئاشتیی کۆمەڵایەتی" بەڕێوەدەبەن.
١٢ واژۆکەر لە ٢٢ ی کانوونی دووەم لەگەڵ شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی و هاوسەرۆکانی دەم پارتی کۆدەبنەوە.
لە ڕاگەیاندراوی دەسپێشخەرییەکەدا دووپاتکراوەتەوە بۆ نەهێشتنی مەترسییەکانی سەر ڕێگەی پرۆسەکە و دابینکردنی شەفافییەت و بۆ خزمەتی کۆمەڵگە، هەوڵەکەیان لەژێر ناوی "دەسپێشخەریی ئاشتیی کۆمەڵایەتی بەڕێوەدەبەن".
هەروەها جەخت دەکەنەوە یەکێک لە هەنگاوە سەرەتاییەکانیان، کۆبوونەوە دەبێت لەگەڵ شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی و هاوسەرۆکانی دەم پارتی لە ٢٢ ی کانوونی دووەم. دووپاتی دەکەنەوە بانگەوازیان بۆ ئاشتی و دیموکراسی فراوانتر دەکەن و لەگەڵ ڕێکخراوەکان کۆبوونەوە ئەنجام دەدەن.