ڕۆژنامەوان سلێمان ئەحمەد ئازاد بوو

دوای ٤٥٤ ڕۆژ ڕۆژنامەوانی ڕاگەیاندی ئازادی سلێمان ئەحمەد ئازاد بوو.

ڕۆژنامەنووس و هەواڵسازی بەشی عەرەبی ئاژانسی ڕۆژ نیوز 'سلێمان ئەحمەد' دوای زیاتر لە ٤٥٤ ڕۆژ لە ڕفاندن و دەستبەسەرکردنی، بڕیاری ئازادکردنی لە لایەن دادگاوە درا و ئازاد بوو.

لە ٦ی کانوونی دووەم، نەریمان ئەحمەد، یەکێک لە پارێزەرانی سلێمان ئەحمەد ڕایگەیاند، دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان تۆمەتەکانی سەر سلێمان ئەحمەدی ڕەتکردەوە و بڕیاری ئازادکردنی داوە.

ئەمڕۆش ڕۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەد دوای ئازادبوونی کە ماوەی ٤٥٤ ڕۆژ بەبێ تاوانی لەلایەن پەدەکەوە دەستبەسەرکرابوو، گەڕایەوە ڕۆژئاوای کوردستان.