لە مێرسین ٧ کەس بەهۆی ناڕەزایەتی دەربڕین دژی دەستبەسەراگرتنی شارەوانی زیندانی کران

٧ کەس کە بەهۆی ناڕەزایەتی دەربڕین دژی دەستبەسەراگرتنی شارەوانی ئاکدەنیز دەستبەسەرکرابوون، زیندانی کران.

لە مێرسین بەهۆی ناڕەزایەتییەکان دژی دەستبەسەراگرتنی شارەوانی ئاکدەنیز ژمارەیەک کەس دەستبەسەرکران.

لەو کەسانەی دەستبەسەرکران، ع. ئا.، ب. ب.، ت. ک.، م. ئا. ئا.، ڤ. س. و کەسێکی کە ناوی نەزانراوە بە تۆمەتی "ئەندامێتی ڕێکخستن و ئەنجامدانی چالاکی بە ناوی ڕێکخستنەوە" زیندانی کران.