ئەو ڕۆژنامەنووسانەی سەریان نەوی نەکرد ڕووبەڕووی توندوتیژی پۆلیس بوونەوە

ئەو ڕۆژنامەنووسانەی دەستبەسەرکران وڵات ئەکینجی و ئەحمەد گونەش لەبەرئەوەی سەریان نەوی نەکرد، ڕووبەڕووی توندوتیژی پۆلیس بوونەوە.

لە چوارچێوەی لێپرسینەوە لە ئیستەنبوڵ لە ١٧ ی کانوونی دووەم، ڕۆژنامەنووسان نەجلا دەمیر و ڕەحیمە کارڤەر و ئەحمەد گونەش و وڵات ئەکین وەدات ئۆروش و ڕەیحان حاجی ئۆغلو لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسی دەستبەسەرکران و بۆ ئیفادەدان ڕەوانەی دادگا کران.

ئیفادەی ڕۆژنامەنووسان کە بۆ ئیفادەداه ڕەوانەی دادگا کران، بەردەوامە. زانراوە کە ڕۆژنامەنووس وڵات ئەکینجی و ئەحمەد گونەش ڕووبەڕووی توندوتیژی پۆلیس بوونەتەوە. کاتێک ئەکین و گونەش لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیستەنبوڵەوە هێنران بۆ دادگای ئیستەنبوڵ پۆلیس ویستیان سەریان پێ نەوی بکەن. ڕۆژنامەنووسان بە پارێزەرانیان ڕاگەیاند، لەبەرئەوەی سەریان نەوی نەکردووە، ڕووبەڕووی توندوتیژی پۆلیس بوونەتەوە.