فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک سیرینیان بۆردوومان کرد

فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک شارۆچکەی سیرینی سەر بە کۆبانێیان بۆردوومان کرد.

سەرچاوە هەرێمییەکان ڕایانگەیاند کە فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک چوارڕیانی شارۆچکەی سیرینی باشووری کۆبانێیان بۆردوومان کردووە. 

زانیاری زیاتر دەربارەی ئەنجامی هێرشەکە بەردەست نییە.