گەنجان لە کۆبانێ دەربارەی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی کۆبوونەوەیان ئەنجامدا
بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ و یەکێتی ژنانی گەنج کۆبوونەوەیەکیان بە ناونیشانی "ناسنامە و خاک و وڵاتەکەت بپارێزە و دوژمنی خوێنمژ تێک بشکێنە" ئەنجامدا.
بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ و یەکێتی ژنانی گەنج کۆبوونەوەیەکیان بە ناونیشانی "ناسنامە و خاک و وڵاتەکەت بپارێزە و دوژمنی خوێنمژ تێک بشکێنە" ئەنجامدا.
بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ و یەکێتی ژنانی گەنجی کانتۆنی فورات لە ناوەندی کەلتوور و هونەری باقی خدۆ کۆبوونەوەیەکیان بە ناونیشانی "ناسنامە و خاک و وڵاتەکەت بپارێزە و دوژمنی خوێنمژ تێک بشکێنە" ئەنجامدا.
دەیان گەنج و ئەندامانی کۆنگرەی ستار و خوێندکار و بنەماڵەی شەهیدان بەشداربوون.
لە فەرماندەکانی قەسەدە چیا فورات ڕایگەیاند پێویستە هەمووان خۆیان بۆ شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی ئامادە بکەن و پشتگیری شەڕڤانان بکەن.
فورات تیشکی خستەسەر هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و ڕایگەیاند وەک هێزەکانی قەسەدە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشەکان ئامادەن و باوەڕیان بە هێزی خۆیان هەیە، گوتی: "هەردەم ئامادەین دژی هێرشەکان بەرخۆدان بکەین و کۆبانێ دەکەینە گۆڕی داگیرکەران".
هەروەها دووپاتی کردەوە پێویستە گەنجان بەردەوام پشتیوانی هێزەکانی قەسەدە و یەپەژە بکەن، گوتی: "بە شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی پشتگیری شەڕڤانانمان دەکەین و داگیرکاری تێک دەشکێنین".
پاشان بەشداربووان دووپاتیان کردەوە تا کۆتایی لە تەنیشت شەڕڤانان دەبن و بە شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی هێزەکانمان تۆکمەتر دەکەین.