بۆ ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ لە ٢٦ شار ڕێپێوان ئەنجام دەدرێت
بۆ ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ لە ٢٦ شار ڕێپێوانی درێژ ئەنجام دەدرێت و لە ستراسبۆرگ کۆتایی دێت.
بۆ ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ لە ٢٦ شار ڕێپێوانی درێژ ئەنجام دەدرێت و لە ستراسبۆرگ کۆتایی دێت.
لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" ڕێپێوان ئەنجام دەدرێت. ڕێپێوانەکان لە ٢١ی کانوونی دووەم لە فەرەنسا دەستپێدەکات و لە ١٥ی شوبات لە ستراسبۆرگ کۆتایی دێت. ڕێپێوانە درێژەکە لە ٢٦ شار، بۆ ماوەی ٢٦ ڕۆژ و بە بەشداری ٢٦ کەس بەڕێوەدەچێت، بۆ نواندنەوەی ٢٦ ساڵەی دیلبوونی ڕێبەر ئاپۆ.
کۆمیتەی فەرەنسای هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" لەم بارەیەوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە، دەڵێت: " ڕێبەر ئاپۆ سەرچاوەی فەلسەفەی یەپەژە و یەپەگە و 'ژن، ژیان، ئازادی'یە، کە دڕندەییەکانی داعشی تێکشکاند کە بەڵایەک بوو لەسەر جیهان. ئێمە لە ڕێگەی چالاکییەکانمانەوە سیستەمی ئەشکەنجە-قڕکردنی ئیمراڵی ئاشکرا دەکەین و بە پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ کە کۆمەڵگەی دیموکراتیک و ئیکۆلۆژیک و ئازادی ژنان بەبنەما دەگرێت، ڕاستی ڕێبەرێتیمان دەگەیەنین بە دۆستانمان، کە بۆ کوردستان و گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوین و هەموو گەلانی بندەست بووەتە هیوای ژیانی ئازاد. لە چالاکییەکانماندا سەردانی ڕێکخراوەکان و بنەماڵەکان دەکەین و کۆبوونەوەی گەل ئەنجام دەدەین. لەگەڵ گەلەکەمان و گەلانی دی کۆدەبینەوە. ڕێپێوانەکە لە ١٥ ی کانوونی دووەم لە ستراسبۆرگ بە ئەنجامدانی گردبوونەوە و ڕێپێوانی مەزن کۆتایی دێت.
ئەم قۆناغە مێژووییەی تێیداین، بەتایبەت بەدیلگرتنی ڕێبەرێتی و هێرشەکانی قڕکردنی سەر ڕۆژئاوا و لکاندنی هەموو کوردستان بەخۆوە دەبینێت. بەرامبەر سەپاندنی قڕکردنی سەد ساڵە، بانگەواز لە گەلەکەمان و دۆستەکانمان دەکەین کە خاوەنداری لە ڕێپێوانەکە بکەن و لە شوباتی ٢٠٢٥ لە ستراسبۆرگ بەشداری ڕێپێوانە درێژەکە بکەن".