بە دیمەن

چالاکی ناڕەزایەتی لە ئەڵمانیا: دەوڵەتی تورک کوردستان جێبهێڵە!

لە شارەکانی دۆرتموند و دارمشتادی ئەڵمانیا هێرشەکانی قڕکردن و داگیرکاری دەوڵەتی تورک شەرمەزارکرا و پەیامی "دەوڵەتی تورک کوردستان جێبهێڵە" درا.

لە شارەکانی دۆرتموند و دارمشتادی ئەڵمانیا هێرشەکانی داگیرکاری دەوڵەتی تورک بۆ سەر ڕۆژئاوا و کوردان شەرمەزارکرا.

دۆرتموند

لە شاری دۆرتموند چالاکییەک ئەنجامدرا. درووشمی "ئەردۆغانی تیرۆریست کوردستان جێبهێڵە" و "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" بەرزکرایەوە.

لە چالاکییەکەدا دژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بانگەواز لە ڕای گشتی نێونەتەوەیی کرا.

دارمشتاد

لە شاری دارمشتادی ئەڵمانیا هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بۆ سەر ڕۆژئاوا شەرمەزار کرا. گردبوونەوەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدان دەستی پێ کرد. پاشان ڕاگەیاندراو دەربارەی هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا خوێنرایەوە.

هاوسەرۆکی فەجەدەکە_کاوە محەمەد چۆپان شەهیدکردنی کۆمیدیاکار و شانۆکاری کورد جومعە خەلیل (باوکی تایەر)ـی لە هێرشی دەوڵەتی تورک بۆ سەر بەنداوی تشرین بیرهێنایەوە، گوتی: "لەوێ بەرخۆدانێکی مەزن هەیە. لە ڕۆژئاوا کوردستانێک دامەزراوە، ئەمە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و بکوژ ناڕەحەت دەکات و بۆیە هێرش دەکاتە سەر خەڵکی سڤیل، بێ ئەوە بڵێت هونەرمەندە یان پزیشک یان ژن یان منداڵ، کۆمەڵکوژی دەکات. ئێمە لە شەقامەکان دەبین و تا ئازادی کوردستان تێدەکۆشین".

لە گردبوونەوەکەدا ئاڵای یەپەژە و یەپەگە و تەڤ_دەم هەڵگیرا و درووشمی "بژی بەرخۆدانی قەسەدە، یەپەگە، یەپەژە" و "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا" و "ئەردۆغانی بکوژ" بەرزکرایەوە.