'گەر یاسا جێبەجێ بکرێت عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد دەبێت'
پەڕلەمانتاری یاساناسی دەم پارتی عومەر فاروق هولاکو و سەرۆکی لقی ئامەدی ئیهەدە ئەرجان یلماز جەختیان کردەوە لەوەی دەبێت ئازادی ڕێبەر ئاپۆ پێکبهێنرێت و بۆ چارەسەر پرسی کورد هەنگاوی پێویست هەڵگیرێت.
پەڕلەمانتاری یاساناسی دەم پارتی عومەر فاروق هولاکو و سەرۆکی لقی ئامەدی ئیهەدە ئەرجان یلماز جەختیان کردەوە لەوەی دەبێت ئازادی ڕێبەر ئاپۆ پێکبهێنرێت و بۆ چارەسەر پرسی کورد هەنگاوی پێویست هەڵگیرێت.
پەڕلەمانتاری دەم پارتی یاساناس عومەر فاروق هولاکو و سەرۆکی ئامەدی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ (ئیهەدە) ئەرجان یەلماز دەستنیشانیان کرد بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد دەبێت ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ پێکبهێندرێت، بتوانێت سود لە مافی هیوا وەربگرێت و بە گوێرەی یاسای ئاسایی بتوانێت ئازاد ببێت.
'گۆشەگیری بەردەوامە'
عومەر فاروق هولاکو سەرنجی خستەسەر دیدارەکانی ئەم دواییەی ئیمراڵی و جەختی لەوەکردوە بۆ ئەوەی پرۆسەکە بەشێوەیەکی ئەرێنی بەڕێوەبچێت دەبێت مافە بنەڕەتییەکانی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر بکرێت بە جێبەجێکردنی ماف بە شێوەیەکی یەکسان و بێ لایەن و وتی: "بە پێی هەموو یاساکان مافی هەر زیندانییەکە دیدار لەگەڵ بنەماڵە و پارێزەرەکانییدا ئەنجام بدات، بەڵام ئەوەی لە ئیمراڵیدا دەگوزەرێت پێشێلکردنی یاسایە و گۆشەگیری هێشتا بەردەوامە."
'دەبێت مافی هیوا جێبەجێ بکرێت'
فاروق هولاکو دەستنیشانی کرد بە گوێرەی یاسای مافەکانی مرۆڤی ئەورووپا دەبێت ئەو کەسانەی سزای زیندانی کردنی هەمیشەییان بەسەردا سەپێندراوە، دووبارە هەڵسەنگاند بە دۆخی سزاکەدا بکرێتەوە و خاوەنی مافی هیوایی ئازادیین، بۆیە داننان بە 'مافی هیوا'ی ڕێبەر ئاپۆ پێویستییەکی یاساییە و کاریگەرە بۆ ئەرێنی بوونی پرۆسەکە و وتی: "گەر بێینەسەر بابەتی لابردنی ئاستەنگییە یاساییەکانی بەردەم ئازادی جەستەیی، ئەوا دۆخی گۆشەگیرکردنی پێشوو ئاشکرایە دەتوانێت هاوکاری پرۆسەی چارەسەری بکات. لە پرۆسەی پێشووی چارەسەری ئاشتییدا بەشداربوونی بەڕێز ئۆجالان بەشێوەیەکی چالاک کارێگەرییەکی ئەرێنی لەسەر پرۆسەکە هەبوو. بۆیە هەڵگرتنی گۆشەگیری لەسەر بەڕێز ئۆجالان، دەبێتە هەنگاوێکی گرنگ لەسەر دیموکراتیکبوونی تورکیا و چارەسەری پرسی کورددا، چونکە ئەم بابەتە هاوکات بابەتێکی ئاشتی کۆمەڵایەتییە و لابردنی گۆشەگیری زەمینەسازییە بۆ هێنانەئارای ئاشتی کۆمەڵایەتی."
'دەبێت سەر ڕاستکردنەوەی یاسایی ئەنجام بدرێت'
سەرۆکی لقی ئیهەدەی ئامەد، ئەرجان یەلماز دەستنیشانیکرد پێشتر بۆ چوار جار دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەورووپا (DMME) دەربارەی 'مافی هیوا' تورکیای لە پێشێلکردنی ئەو یاسایە ئاگادار کردووەتەوە و وتی: "یەڵماز بیری هێنایەوە پەیوەست بە قایتان، غوربان و بۆڵتانیش هەمان بڕیار دراوە، هەرچەندە ماوەی چەند ساڵێکی بەسەردا تێپەڕبووە لە لایەن تورکیاوە سەرڕاستکردنەوەی یاسایی بەپێی ئەم بڕیارە نەکردووە."
یەلماز سەرنجی خستەسەر گۆشەگیری ئیمراڵی و ئاماژەی بەوەدا لە هیچ وڵاتێکی ئەورووپییدا جێبەجێ کردنی سزایەکی ئاوا ماوەدرێژ بوونی نییە و وتی: "ماوەیەکی زۆر گۆشەگیری ڕەها لە ئارادابووە، هیشتا نازانرێت کۆتایی بەم گۆشەگیریییە دەهێندرێت یا نا. بۆیە دەبێت بیری تورکیا بهێندرێتەوە لە جێبەجێ کردنی بڕیارەکانی دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەورووپا(DMME). دەبێت بڕیارەکانی کۆمیتەی وەزیرانی کۆنسەی ئەورووپا و بڕیارە پێشنیارکراوەکانی سی پی تی لە بەرچاو بگرێت، کە بەرپرسیارێتی تورکیایە لە پەیمانە نێونەتەوەییەکاندا. لە چوارچێوەی بەرپرسیارێتی یاسای نێونەتەوەییەکاندا تورکیا دەبێت بە سەرڕاستکردنەوەی یاسایی دان مافی هیوادا بنرێت."