لە ئەڵمانیا ساڵیادی ڕزگارکردنی کۆبانێ پیرۆزکرا
لە شاری لار ١٠ هەمین ساڵیادی ڕزگارکردنی کۆبانێ لە تاریکی داعش پیرۆزکرا.
لە شاری لار ١٠ هەمین ساڵیادی ڕزگارکردنی کۆبانێ لە تاریکی داعش پیرۆزکرا.
لە شاری لاری ئەڵمانیا ساڵیادی ڕزگارکردنی کۆبانێ لە دەستی تیرۆریستانی داعش بە ئاهەنگێک پیرۆزکرا.
چالاکییەکە لەلایەن ئەنجوومەنی ژنانی شەهید نودا کارکەر و ئەنجوومەنەکانی گەلی فرایبۆرگ و لار ئەنجامدرا و هۆڵەکە وێنەی ڕێبەر ئاپۆ و شەهید ئارین میرکان و ئاڵای یەپەگە و یەپەژە و تەژەکە_ئە ڕازێنرایەوە.
پاش خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدان، پەیامی ڤیدیۆیی فەرماندەی ناوەندی یەپەژە سۆزدار دێرک نیشاندرا، تیشکی خستەسەر هێرشی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بۆ سەر ڕۆژئاوا و ڕایگەیاند هێزی ئەوەیان هەیە دوژمن بشکێنن، گوتی: "گیانی خۆمان دەکەینە قەڵغان و ناهێڵین داگیرکەران ڕۆژئاوا و کوردستان داگیربکەن، چونکە ئێمە خاوەن فەلسەفە و ئیرادەی ڕێبەر ئاپۆین".
چالاکییەکە بە گۆرانی و هەڵپەڕکێ بەردەوام بوو.
ئاهەنگەکە بە بەرزکردنەوەی درووشمی "شەهید نامرن" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا" کۆتایی هات.