هونەرمەندی کورد باوکی تەیار شەهید بوو_نوێکرایەوە
هونەرمەندی کورد باوکی تەیار کە لە هێرشی دەوڵەتی تورک بۆ سەر تشرین بریندار بوو، شەهیدبوو.
هونەرمەندی کورد باوکی تەیار کە لە هێرشی دەوڵەتی تورک بۆ سەر تشرین بریندار بوو، شەهیدبوو.
هونەرمەندی کورد باوکی تەیار کە لە تشرین لە ئەنجامی هێرشی دەوڵەتی تورک بریندار بوو، شەهیدبوو.
باوکی تەیار کێیە؟
شانۆکاری کورد، جومعە خەلیل ئیبراهیم ناسراو بە باوکی تەیار، لە هێرشی دوێنێی (١٨ ی کانوونی دووەم) دەوڵەتی تورک دژی ئێشکگرانی بەنداوی تشرین برینداربوو، نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەهۆی برینەکەیەوە شەهیدبوو. باوکتی تەیار شانۆکارێکی کورد و کوردستانی بوو، زیاتر لە ٣٠ ساڵ خزمەتی بە شانۆی کورد کردووە.
جومعە خەلیل لە تەواوی کوردستان بە ناوی باوکی تەیار دەناسرێت، لە ساڵی ١٩٥٧ لە قامیشلۆ لەدایکبووە. خەباتێکی مەزنی لە شانۆگەریی کوردی هەیە. لە نەوەدەکانەوە سەدان شانۆی بەرهەم هێناوە. لە شانۆکاندا، ڕۆحی وڵاتپارێزی و پاراستنی وڵات و دۆز نیشان دەدات. باوکی زیندانیکراوێکە لە زیندانەکانی دەوڵەتی تورک و برای شەهیدێکی تەڤگەری کۆمەڵگەی دیموکراتیکە (تەڤ_دەم).
ڕۆژی هەینی (١٧ ی کانوونی دووەم) لەگەڵ دەستەیەک هاوڕێی بۆ بەشداربوون لە چالاکی ئێشکگری ڕوویانکردە بەنداوی تشرین. گوتبووی چوونە سەر بەنداوی تشرین، تێکۆشانە. باوکی تەیار بۆ دۆزی تەواوی گەلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا تێکۆشا.
لە بەنداوەکە مۆراڵی هاوڵاتیانی بەرز دەکردەوە، گوتبووی بەنداوی تشرین بەنداوی بەرخۆدانە.