ناسنامەی شەهیدانی تشرین ڕاگەیاندرا
ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدانی شاری قامیشلۆ ناسنامەی ٥ کەسی کە لە هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا لە بەنداوی تشرین شەهید بوون، ڕاگەیاند.
ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدانی شاری قامیشلۆ ناسنامەی ٥ کەسی کە لە هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا لە بەنداوی تشرین شەهید بوون، ڕاگەیاند.
دەوڵەتی داگیرکەری تورکی دوێنێ ئێوارە هێرشی کردە سەر ئێشکگرانی بەنداوی تشرین. لە ئەنجامی بۆردوومانەکەدا ٥ کە کەس شەهید بوون و زیاتر لە ٢٠ کەسیش بریندار بوون.
ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدانی شاری قامیشلۆ ناوی شەهیدانی هێرشەکەی لەسەر ماڵپەڕی تایبەتی خۆی لە میدیای دیجیتاڵی بڵاو کردەوە.
بە گوێرەی ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدان، ناوی شەهیدان: ئەکرەم ڕخۆ، کێفۆ عوسمان، مەنیجە حەیدەر، موزەفەر محەممەد و عەبدولقادر ئیبراهیمە.