لە دربێسی هێرشە داگیرکارییەکان شەرمەزار کرا
لە شاری دربێسی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و گروپە چەتەکانی بۆ سەر بەنداوی تشرین بە چالاکی جەماوەری ئیدانە کرا.
لە شاری دربێسی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و گروپە چەتەکانی بۆ سەر بەنداوی تشرین بە چالاکی جەماوەری ئیدانە کرا.
ئەمڕۆ بە سەدان کەس لە دانیشتووانی شاری دربێسی کانتۆنی جزیرە بۆ ئیدانەکردنی کۆمەڵکوژییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە دژی خەڵکی مەدەنی لە بەنداوی تشرین خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.
چالاکییەکە لە گۆڕەپانی ژنانی ئازادەوە تا مەیدانی گاردینیا بە ڕێپێوان بەردەوام بوو. بەشداربووان دروشمی "بژی بەرخۆدانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک" و "بەرخۆدان ژیانە"یان وتەوە. هەروەها ئاڵای هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە)، یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) و یەکینەکانی پاراستنی گەلیان بەرز کردەوە.
جەماوەر لە چوارڕێیانی گاردینیا کۆبوونەوە. پاش خولەکێک بێدەنگی بۆ یادی شەهیدان، فاتمە کاڵش یەکێک لە بەڕێوەبەرانی کۆنگرە ستاری دربێسی وتارێکی پێشکەش کرد و جەختی لەوە کردەوە کە "بەنداوی تشرین هێمای بەرخۆدانە لە بەرامبەر هێرشەداگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکدا."
فاتمە ئاماژەی بەوەشکرد کە داگیرکاری ناتوانێت ئیرادەی گەل بشکێنێت، چونکە قەسەدە نوێنەرایەتی هەبوونمان دەکات و یەپەژە نوێنەرایەتی ناسنامەمان، بە بەرخۆدانی گەل و خاوەنداری لەقەسەدە، ئێمە لە دژی داگیرکاری سەنگەرێکی بەهێز دروست دەکەین."
هەروەها هاوسەرۆکی ئەنجومەنی شاری دربێسی، نوعمان عەربۆ، جەختی لەوە کردەوە کە "بەرخۆدانی گەلانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە ڕۆحی بەرخۆدانی کۆبانێوە سەرچاوە دەگرێت، کە بەسەر داگیرکاریی دەوڵەتی تورک و چەتەکانیدا سەرکەوت، بۆیە ئێمە بە بەرخۆدانی سەردەکەوین. هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر ئیشکگرانی بەنداوی تشرین هەوڵێکە بۆ شکاندنی ئیرادەی گەل و ئیرادەی بەرخۆدانیانە بەڵام بە دڵنیاییەوە ئێمە سەردەکەوین.
خۆپێشاندانەکە بە دروشمی خاوەنداری بۆ قەسەدە کۆتایی هات.