بەرخۆدان لە دژی قەیوم بەردەوامە

لە دژی سەپاندنی قەیوم لەسەر شارەوانی ئاکدەنیز بەرخۆدانی گەل لە ١٠هەمین ڕۆژدا بەردەوامە.

چالاکی ئێشکگری لە دژی سەپاندنی قەیوم لەسەر شارەوانی ئاکدەنیز دەستی پێکرد لە ١٠هەمین ڕۆژدس بەردەوامە. بە بەشداری پەرلەمانتارانی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان ( دەم پارتی) و نوێنەرانی ڕێکخراوە مەدەنییەکان، لە پێش بینای شارەوانی ڕاگەیاندراوێک خوێندرایەوە. لە چالاکییەکەدا چەندین جار دروشمی "هاوسەرۆکانی هەڵبژێردراو ئیرادەمانن"، "نا بۆ قەیوم، ڕێز لە ئیرادەی گەل بگرن"، "دز دەچێت گەل دەمێنێت" بەرزکرایەوە.

لە ئەندامانی ئەنجوومەنی شارەوانی ئاکدەنیز فەریدە ئاسڵان سەپاندنی قەیومی وەک “کودەتا” پێناسە کرد.

ئەندامی (MYK) پەیوەندییە کۆمەڵاتییەکان چیگدەم سەرین ناڕەزایەتی لە بەرانبەر دەستبەسەرداگرتنی ئیرادە نیشاندا و گوتی: "قەیوم، دەستبەسەرداگرتن و تاڵانییە. ئیرادەی میلیۆنان کەس دەستی بەسەرداگیراوە. بانگەشەی ئەوە دەکەن کە کێشەی کورد چارەسەر بکەن، هێرشی سەر نوێنەرانی گەلی کورد بەردەوامە. لە شوێنی هەڵبژێردراون قەیوم دەسپێنرێت و دەستبەسەر شارەوانیدا دەگرن. دیارە دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپە چارەسەری ئاشتیی نییە".

دایکی ئاشتیی ڕازیە سونەر گوتی: "لە زیندانی کردن و کوشتن ناترسین. لێرەین. قەیومەکان بە نەفرەت دەکەین. هاوسەرۆکانی شارەوانی خۆمانمان دەوێت. ناتوانن بمانترسێنن. هەتاوەکو شارەوانییەکەمان بە دەست دێنینەوە لێرە ئەبین، ئێمە ئاشتیخوازین".

پەرلەمانتاری دەم پارتی مەحمود دیندار گوتی: "یان ئێوە ئاشتیی شکۆمەندانەی ئەو دایکەی دەیەوێت جێبەجێ بکەن، یا سەرکەوتوونابن. بە قەیومەکان ئیرادەی کورد حسابی بۆ ناکرێت. وەک ئەوەی ١٠٠ ساڵە بەرخۆدان دەکەین، لێرە و لە هەموو گۆڕەپانێک بەرخۆدان دەکەین".