بە دیمەن

شاهین: پێویستە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک ڕاوەستێنرێت

هاوسەرۆکی دەم پارتی ئامەد عەباس شاهین ئاماژەی بەوەکرد کە دەبێت هێرشەکانی دەوڵەتی تورک چەتەکانی سوپای نیشتیمانیی سووریا (SNA) لەسەر ڕۆژئاوا بە تەواوەتی ڕاوەستێنرێت و گوتی: "هێرشەکان قبوڵ ناکرێن".

هاوسەرۆکی دەم پارتی ئامەد عەباس شاهین بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد. شاهین ئاماژەی بەوەکرد کە سیاسەتەکانی سەت ساڵە لەسەر بنەمای نکۆڵیکردن و توانەوەی گەلی کورد بەڕیوەدەبرێن. شاهین ئەوەی بیرهێنایەوە کە ڕژێمی بەعسی مرۆڤکوژو دووژمنی کورد نەما و ئاماژەی بەوەکرد کە پێویستە لەوە وانەیەک وەربگیرێت.

هێرشەکان لەسەر دەستکەوتەکانی کوردان

شاهین ئاماژەی بەوەکرد کە سیاسەتی دەسەڵاتداری تورک لە دژی گەلی کورد بەڕێوەدەچێت و گوتی: "دەستکەوتەکانی کورد لە ڕۆژئاوا نیگەرانی کردون. لەبەر ئەوە هەوڵ دەدەن لە ڕێگەی چەتەکانەوە لە سووریا دەسەڵاتی خۆیان پێکبهێنن. تورکیا بۆ لە ناوبردنی دەستکەوتەکانی گەلی کورد لە ڕۆژئاوا هێرش دەکات. نەک تەنها بە چەتەکان بەڵکوو بە فرۆکەی جەنگیش هێرش دەکات. ئەم هێرشانە کە یاسا نێونەتەوەییەکان پێشێل دەکات، بە هیچ جۆرێک قبوڵکراو نیین. تورکیا لە رێگەی هەتەشەوە بۆ لە ناوبردنی کوردان فشار بەکار دێنێت. خۆشی باش دەزانێت کە ئەمە ڕاست نییە. دەوڵەت دەزانێت کلیلی چارەسەر بەڕێز ئۆجالانە".

گەلی کورد بۆ ئێوە دەست لە دەستکەوتەکانی هەڵناگرێت

لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەکرد کە ئەو سیستەمەی کە کورد لە ڕۆژئاوا بونیاتیناوە نەک تەنها بۆ ڕۆژئاوا بەڵکو مۆدێلێکە بۆ تەواوی جیهان و گوتی: "هێزە نێونەتەوەییەکان ئەم مۆدێلە دەبینن، دەڵێن تورکیا دەبێت سەرنجی بدات. دەبێت تورکیا لەگەڵ کورد ڕێکبکەوێت. لە شوێنێک کە ئاشتییەکی شکۆمەندانە نەبێت هەمیشە سیاسەتی سەپاندن بەڕێوەدەچێت. ئەمەمان لە ڕێژمی بەعسی سەدام بینی. پێویستە تورکیا ئەمە ببینێت. پێویستە بزانێت کە گەلی کورد بە هیچ جۆرێک دەست لە دەستکەوتەکانی هەڵناگرێت".