ڕوگەش زنار و چیاگەر چارچەلا لە ڕیمس یادکرانەوە
گەریلا شەهیدەکانی هەپەگە ڕوگەش زنار و چیاگەر چارچەلا لە شاری ڕیمسی فەڕەنسا یادکرانەوە.
گەریلا شەهیدەکانی هەپەگە ڕوگەش زنار و چیاگەر چارچەلا لە شاری ڕیمسی فەڕەنسا یادکرانەوە.
ڕوگەش زنار (سادون توتماز) و چیاگەر چارچەلا (تۆڵڤان مەتین) ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ لە زاپ شەهید بوون و لە ڕۆژانی ڕابردوودا هەپەگە ناسنامەکانیانی ئاشکرا کرد. بۆ گەریلایانی شەهید ڕوگەش زنار و چیاگەر چارچەلا لە شاری ڕیمسی فەڕەنسا مەڕاسیمی یاکردنەوە بەڕێوەچوو.
یادکردنەوەکە لە ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی ڕانس بەڕێوەچوو، یادکردنەوەی شەهیدانی ئازادی کوردستان بە خولەکێک ڕێزگرتن دەستی پێکرد.
ئەندامی دیوانی هاوسەرۆکایەتی کەجەدەکە-ئە موراد جەیلان لە یادکردنەوەکەدا گوتی: "وەک خوێندکارانی ڕێبەر ئاپۆ بەڵێن دەدەین کە تێکۆشانی شەهیدان گەش بکەین. ئەمڕۆ دەوڵەتی تورک لە بەرانبەر تەڤگەری ئازادی بێ چارە ماوەتەوە. ڕێبەر ئاپۆ ٢٠ ساڵ لەمەوبەر گوتبووی 'ئێوە ناتوانن پەکەکە لە ناوببەن، من پەکەکە دەناسم، بە شێوەیەکی بێ هاوتا بەرخۆدان دەکات'. تەماشا بکەن جارێکی دی چوونە بەر پێی ڕێبەر ئاپۆ".
پاشان سینەفزیۆنێک بۆ یادکردنەوەی شەهید ڕوگەش زنار و چیاگەر چارچەلا ئامادەکرا بوو، پیشاندرا.