بە دیمەن

لە دویسبۆرگ هێرشە داگیرکارییەکان شەرمەزارکران

هێرشەکانی داگیرکاری و قڕکردنی دەوڵەتی تورک بۆ سەر تشرین لە شاری دویسبۆرگ شەرمەزارکران.

لە شاری دویسبۆرگی ئەڵمانیا لەسەر بانگەوازی تەڤگەری ژنانی کوردی ئەوروپا (تەژەکە_ئە) دژی هێرشەکانی قڕکردنی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر بەنداوی تشرین چالاکی ئەنجامدرا.

کوردستانیان و دۆستەکانیان لەسەر بانگەوازی دەکتەمی دویسبۆرگ و مەجلیسی ژنانی شەهید ئاسیا یوکسەل بۆ شەرمەزارکردنی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە دویسبۆرگ کۆبوونەوە.

پاش خولەکێک ڕێزگرتن، لەسەر ناوی ئاسیا یوکسەل و دەکتەم قسەکرا. دووپاتکرایەوە، هێرشی دەوڵەتی تورک بۆ سەر ڕۆژئاوا و هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا تا دێت دژوارتر دەبێت، هێرشەکان بوونەتە مایەی مەترسی بۆ سەر ئاشتی و ئارامی هەرێمەکە.

هەروەها بێدەنگی نێونەتەوەیی شەرمەزارکرا و جەختکرایەوە پێویستە نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتی ئەوروپا بەرپرسیاربن لە ڕاگرتنی هێرشەکان.

هەروەها جەختکرایەوە دەوڵەتی تورک تاوانی جەنگ و مرۆڤایەتی ئەنجام دەدات، ئاماژە بەوە کرا پێویستە گەلی کورد لە هەموو جێیەک دژی هێرشەکان بەرخۆدان بکات.

لە چالاکییەکەدا درووشمی "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا" و "بژی بەرخۆدانی قەسەدە" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" بەرزکرایەوە.