بابەتی گرنگ

کەجەکە: ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و چارەسەریی پرسی کورد دەبێتە گرنگترین پێشهاتی ئەم سەدەیەمان!

کەجەکە پەیوەست بە چاوپێکەوتنەکەی شاندی ئیمراڵی ڕاگەیاندراوێکی داو گوتی: "ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ، چارەسەرکردنی پرسی کورد و دیموکراتیکبوونی تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبێتە گرنترین پێشهات و ستراتیژی ئەم سەدەیەمان."

ڕاگەیاندراوەکەی هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە بەم شێوەیە:

"شاندنی دەم پارتی سەردانی ئیمراڵی کرد، لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا کۆبووەوە و دواتر لە چوارچێوەی کۆبوونەوەکانییدا لەگەڵ پارتە سیاسی  و ڕێکخراوە جەماوەرییە دیموکراتیکەکاندا کۆبوونەوەکانی دەست پێکرد. شاندەکە بە ڕاگەیاندراوێک ئەنجامی کارەکانی خۆی بۆ ڕای گشتی بڵاوکردەوە. دیداری ئیمراڵی و ڕاگەیاندراوی شاندی دەم پارتی، لە ناو ڕای گشتی کوردستان و تورکیادا جێگەیەکی بەرفراوانی گرت و بوو بە ڕۆژەڤی سەرەکی. شاندەکەی دەم پارتی لە ڕاگەیاندراوەکەیدا دیاری کرد لە چوارچێوەی ڕوانگە و پێشنیارەکانی ڕێبەر ئاپۆدا، چ لە پەڕلەمان و چ لە دەرەوەی پەڕلەمان کۆبوونەوەکانیان بە ئەرێنی تێپەڕییوە و پەیوەست بە چارەسەرکردنی پرسی کورد و کۆتایهێنان بە پرۆسەی شەڕ ئیرادەیەکی بەهێز لە ئارادایە. دەستنیشانی کرد هەموو لەسەر بناغەی ئەرێنی دەرکەوتوون، جارێکی دیکە دەڕۆنەوە ئیمراڵی و لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا چاوپێکەوتنێکی دیکە ئەنجام دەدەن. لە ڕاگەیاندراوەکەی شانی دەم پارتییەوە ئەوە دەردەکەوێت بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد ئیرادەی بەهێز لە ئارادایە. گەیشتوون بە پرۆسەیەک ئەم قۆناغە بە ئەرێنی دەبینین. بۆ چارەسەکردنی پرسی کورد و کۆتایهاتنی پرۆسەی شەڕ، پشتیوانی پارتە سیاسی و ڕێکخراوە جەماوەرییە دیموکراتیکەکان بە گرنگ دەبینین، دەمانەوێت بڵێین ئەمە بۆ چارەسەری پرسی کورد بە بنەما دەبینین و پشتیوانی ئەم ئیرادەیە دەکەین.

کۆتایهاتنی گۆشەگیری ڕەها وەک پێشهاتی هەرە گرنگی ئەم قۆناغە و وەک قۆناغێکی گرنگی تێکۆشانی هەڵمەتی ئازادی جیهانی دەبینین. ئیدی کەلێن کەوتووەتە گۆشەگیری ڕەهاوە، دەوڵەتی تورک ڕێبەر ئاپۆ بە موخاتەب وەردەگرێ. ڕوانگە و پێشنیارەکانی ڕێبەر ئاپۆ چارەسەری پرسی کورد، کۆتایهێنانی قۆناغی شەڕ و دیموکراتیکبوونی تورکیا لە گۆڕەپانی سیاسییدا گفتوگۆ و پشتگیری لێ دەکرێت. ئەمە پێشهاتێکی مێژووییە. ئازادی جەستەی ڕێبەر ئاپۆ، چارەسەرکردنی پرسی کورد و دیموکراتیکبوونی تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبێتە گرنگترین پێشهات وستراتیژی ئەم سەدەیەمان.

دیموکراتیکبوونی تورکیا پەیوەستە بە چارەسەریی پرسی کوردەوە، بەمەوە ئیمکانی هەیە. چارەسەری پرسی کورد نەک بە تەنها دەرگا بەڕووی دیموکراتیکیبوونی تورکیا دەکاتەوە، بەڵکو بۆ دیموکراتیکبوونی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش گرنگ و کاریگەرە. لەم قۆناغە مێژوویەدا ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەرلەنوێ دیزاین دەکرێتەوە، لەم پرۆسەیەدا بونیادنانی پێشهاتێکی لەم جۆرە لەسەر ناوی ئازادی، یەکسانی، خوشک-برایەتی، دیموکراسی، شۆڕش و سۆسیالیزم دەبێتە هەنگاوێکی مێژووی. بەم بەرپرسیارێتییە مێژوویەوە، بۆ سەرکەووتنی ئەو پرۆسەیەیی ڕێبەر ئاپۆ هەوڵدەدات پێشی بخات، دەبێت پشتگیری لێ بکەین. سەرەتا دەبێت هەموو هێزە شۆڕشگێڕ، دیموکراتیک و ئازادیخوازەکان پشتگیری لەم پرۆسەیە بکەن و بۆ سەرخستنی بەشێوەیەکی چالاک کاربکەن. مرۆڤ دەتوانێ مەترسی و گوومانەکان کە لەبەر نزیکایەتی دەوڵەت و حکومەت سەریانهەڵداوە، بە خاوەنداریکردنی پرۆسەکە و خەباتکردنی چالاکانە پوچەڵ بکاتەوە. دەبێت هێزە دیموکراتیکە شۆڕشگێڕەکان بۆ سەرکەووتنی ئەم پرۆسەیە وەک بەرپرسیاری سەرەکی خۆیان ببینن و لەسەر ئەم بنەمایە ببنە پێشەنگی ئەم پرۆسەیە نوێیە.

هەروەها زۆر گرنگە ئۆپۆزسیۆنی تورکیا و بەتایبەت جەهەپە خاوەنداری لەم پرۆسەیە بکات و پشتیوانی بێت. لە ڕاگەیاندراوەکەی شاندی دەم پارتییەوە ئەوەمان بۆ دەرکەوتووە ئۆپۆزسیۆن نزیکایەتییەکی ئەرێنی نیشانی پرۆسەکە دەدات. هەرخۆی ڕێبەر ئاپۆیش بۆ چارەسەری پرسەکە سەرنجی خستووەتە سەر ڕۆڵی ئۆپۆزسیۆن و گرنگی ناوەندی پەڕلەمان.

ئەم پێشهاتە مێژووییە ئەنجامی هەڵمەتی ئازادی جیهانییە. بە جۆش و خۆشی ئەم دەرنجامەوە دەبێت پەرە بە هەڵمەتی ئازادی جیهانی بدەین و بۆ چارەسەرکردنی پرسەکانی کورد بە شێوەیەکی دیموکراتیک و بۆ مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ کاری زیاتر بکەین. جارێکی دیکە بانگەوازی لە گەل، دۆستانمان و هەموو هێزە دیموکراتیکە شۆڕشگێڕەکان دەکەین. بۆ سەرخستنی ئەو پرۆسەیەیی ڕێبەر ئاپۆ بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد و دیموکراتیکیبوونی تورکیا پەرەی پێداوە، بانگەوازی لە هێزە دیموکراتیکەکانی تورکیا و بزووتنەوە چەپ و سۆسیالیستییەکان دەکەین بە بەرپرسیارێتیی مێژوویان هەستن و پێشەنگایەتی پرۆسەکە بکەن."