جەنگاوەرانی هەبەدەهە لە دژی کاروانەنێکی پۆلیس چالاکی ئەنجامدا
جەنگاوەرانی هەبەدەهەی سینان دێرسیم لە ١٦ی کانوونی دووەم لە مێرسین لە دژی کاروانی ئۆتۆمبێلە زرێپپۆشەکانی پۆلیس چالاکی ئەنجام دا.
جەنگاوەرانی هەبەدەهەی سینان دێرسیم لە ١٦ی کانوونی دووەم لە مێرسین لە دژی کاروانی ئۆتۆمبێلە زرێپپۆشەکانی پۆلیس چالاکی ئەنجام دا.
جەنگاوەرانی سینان دێرسیمی تەڤگەری شۆڕشی یەکگرتووی گەلان (هەبەدەهە) دەبارەی چالاکییەکە ئەم زانیاریانەی بڵاو کردەوە:
"شەوی ١٦ی کانوونی دووەم لە مێرسین لە گەڕەکی شەوکەت سومەر، لە دژی کاروانە زرێپۆشەکانی پۆلیس بە بۆمبی دەستی چالاکی ئەنجام درا، لە ئەنجامدا ژمارەیەک داگیرکەر بریندار بوون."
لە درێژەی ڕاگەیاندراوەکەدا دەڵێت: "پاش هێرشەکانی ڕژێمی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە لە تورکیا و کوردستان قسەکردن نرخێکی نییە، دە هێندە ئەردۆغانی فاشیست و هاوکارانی سزادەدەین، هەر بۆمبێک کە لە کوردستان لە دژی گەلەکەمان و گەریلا بەکاردەهێندرێت، لە شارە گەورەکانی تورکیادا بە زیاترەوە لە دژیان بەکاری دەهێنییەوە!
وەک جەنگاوەرانی فیدایی شۆڕشی یەکگرتوو، هێڵی بەرخۆدان درێژە پێدەدەین و دەبینە خەوی ڕەشی هەر کەسێک کە لەم شەڕەدا هاوکاری دەوڵەتی قڕکەری تورک دەکات."