لە گۆڕستانی کۆبانێ و بەرخبۆتان یادی شەهیدان کرایەوە
لە دەهەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژیی کۆبانێ و گوندی بەرخبۆتان بە داگیرساندنی مۆم لەسەر گۆڕەکانیان، یادی شەهیدانی کۆمەڵکوژییەکە کرایەوە.
لە دەهەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژیی کۆبانێ و گوندی بەرخبۆتان بە داگیرساندنی مۆم لەسەر گۆڕەکانیان، یادی شەهیدانی کۆمەڵکوژییەکە کرایەوە.
دانیشتووانی کانتۆنی فوڕات و بنەماڵەی شەهیدان لە مەراسیمێکدا لە گۆڕستانی گوندی بەرخبۆتان یادی شەهیدانی کۆمەڵکوژییەکەی گەڕەکی شەهیدی کۆبانێ و گوندی بەرخبۆتانیان کردەوە.
مەراسیمەکە بە خولەکێک ڕێزلێنان بۆ گیانی شەهیدان دەستیپێکرد، محمد عوسۆ، ئەندامی ئەنجوومەنی سەربازیی شاری کۆبانێ سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهیدان کرد و بەڕێزەوە سەری لەبەر یادی شەهیدان دانەواند.
محمد عوسۆ گوتی، "گەلی کۆبانێ بەردەوام لەنێو تێکۆشاندا بوو. لەپێناو ئەوەی خاکەکەیان نەکەوێتە دەست دوژمن، بەهەموو شێوەیەک لەبەرامبەر هێرشی چەتەکانی داعش وەستانەوە و بەرخۆیاندا تاوەکو چەتەکانیان لەناوبرد. چەتەکانی داعش ویستیان بەو کۆمەڵکوژییە دڕندانەیە گەلی کورد لەناوبەرێت و کۆمەڵکوژییەکی دزێویان بە شاراوەیی ئەنجامدا. ئێمە ئەم ڕۆژە ڕەشە بە توندی شەرمەزار دەکەین."
محمد عوسۆ ئاماژەی بەوە کرد، ئەوان هەمیشە لە هەوڵدا دەبن ئەو خەون و خەیاڵەی شەهیدان بەدیبێنن و گوتی: "بەڵێن دەدەین بە شەهیدانمان کە شوێنکەوتەی ڕێگەی ئەوان بین و شوێن هێڵی ئەوان بکەوین."
دوای قسەکردن مۆم لەسەر گۆڕی شەهیدان داگیرسێنرا.
هەروەها لە گۆڕستانی شەهیدانی کۆمەڵکوژیی گوندی بەرخبۆتان بە داگیرساندنی مۆم لەسەر گۆڕەکانیان یادی شەهیدان کرایەوە.