خەڵکی کۆبانێ پێشوازییەکی گەرمیان لە ئێشکگرانی تشرین کرد

هەزاران گەلی کانتۆنی فورات لە گۆڕەپانی ژنی ئازاد پێشوازییەکی گەرمیان لەو کەسانە کرد کە چەندین ڕۆژە لە بەنداوی تشرین ئێشکگری دەگرن.

هەزاران کەس لە گەلی کۆبانێ بە بە کاروانێک ڕوویانکردە بەنداوی تشرین و ئەمە ٤ ڕۆژە لە بەنداوی تشرین بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و فڕۆکەی جەنگی و تانک و تۆپ، ئێشکگری دەگرن. گەلی کانتۆنی جەزیرە لەژێر هێرشی فڕۆکەی جەنگی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا درەنگانی دوێنێ شەو خۆیان گەیاندە بەنداوی تشرین و ئێشکگرییەکەیان گرتەئەستۆ. گەلی کۆبانێ ئەمڕۆ بەرەو کۆبانێ گەڕانەوە.

هەزاران کەس لە گەلی کۆبانێ لە گۆڕەپانی ژنی ئازاد بە درووشمی "بژی بەرخۆدانی قەسەدە" و "بەرخۆدان ژیانە" پێشوازییان لە گەلی ئێشکگر کرد.

پاش خولەکێک ڕێزگرتن لە یادی شەهیدانی ئازادی، ئەندامی بەڕێوەبەری دەسپێشخەریی ئازادیی بۆ ڕێبەر ئاپۆ لە کانتۆنی فورات، عایشە ئەفەندی ڕایگەیاند دەوڵەتی تورک هەرچەند هێرش بکات دەست لە بەنداوەکەیان هەڵناگرن، گوتی: "چۆن داعشمان تێکشکاند، دەوڵەتی تورکیش تێکدەشکێنین. وەک چۆن ئێمە لە بەنداوەکە بەرخۆدانمان کرد، گەلی جەزیرەشمان بە هەمان شێوە درێژە بە بەرخۆدان دەدەن".