هەپەگە بەڕێزدارییەوە یادی چەکدار گۆیی کردەوە
هەپەگە ناسنامەی گەریلایەکی شەهیدی ئاشکرا کرد و گوتی: "بە هاوڕێتی خاکەڕای و درووستییەوە بووە میلتانێکی نمونەیی ئاپۆیی."
هەپەگە ناسنامەی گەریلایەکی شەهیدی ئاشکرا کرد و گوتی: "بە هاوڕێتی خاکەڕای و درووستییەوە بووە میلتانێکی نمونەیی ئاپۆیی."
ڕاگەیاندراوەکەی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم شێوەیە:
"هاوڕێمان چەکدار بۆتان ڕۆڵەی گەلی بۆتان و مییلیتانی فیدایی ئاپۆیی، لە ساڵی ٢٠٢٤دا لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا لە ئەنجامی هێرشێکدا گەیشت بە کاروانی شەهیدان و تێکۆشانی ئازادیی لە بەرزترین ئاستدا گەیاندە ئەنجام. وەک هاوڕێیانی بە ڕێز و پێزانیینەوە هاوڕێمان چەکدار یاد دەکەینەوە و بەڵێنمان دووپاتەکەینەوە یادکردنەوەی لە کوردستانی ئازاددا زیندوو ڕاگرین.
هاوڕێمان چەکدار کە بۆ بەهاکانی ئازادی بەبێ دوودڵی و بێ وچان تێکۆشا، بۆ بەرگریکردن و مەزنکردنی بەهاکانی ئازادی کە بە ڕەنجی ڕێبەرێتی و شەهیدانمان بە دەستهێندراوە، بە وابەستەبوون بە یادکردنەوەی شەهیدانمانەوە تێکۆشانەکانی گەورەترکرد. هاوڕێمان چەکدا کە لەدژی هێرشەکانی دووژمن تێکۆشانەکانی بەهێزترکرد، بەشداری هەموو خەباتێک بوو. هاوڕێمان لە بەرانبەر هێرشە داگیرکارییەکانی سەر گۆڕەپانەکانی گەریلا لە سەنگەرەکانی پێشەوەدا جێگەی گرت و ئەرکی شۆڕشگێڕانەی خۆی جێبەجێ کرد، توانی لە کەسێتی خۆێیدا نوێنەرایەتی ئیرادەی ئاپۆی بکات و ڕێگەی لە داگیرکەران گرت. هاوڕێمان چەکدار کە لەم پێناوەدا بۆ مەزنکردنی تێکۆشانمان و لەناوبردنی هێرشەکانی دووژمن هەموو فیداکارییەکی ئەنجامدا، توانی بە پراکتیکی خۆیەوە ناوی لە مێژووی ئازادی گەلەکەماندا بنووسێتەوە. سەرساغی خۆمان لە گەلی وڵاتپارێز و بنەماڵەی هێژای هاوڕێمان دەکەین کە میلتانێکی وەک هاوڕی چەکداری لە تێکۆشانماندا زیاد کردووە، بەڵێنمان دووبارەدەکەینەوە تێکۆشانی شەهیدانمان بە سەرکەوتن تاجدار بکەین.
زانیارییەکان دەربارەی هاوڕێمان چەکدار گۆی بەم شێوەیە:
ناسناو: چەکدار گۆیی
ناو و پاشناو: ڕیدڤان کایار
شوێنی لە دایکبوون: سێرت
ناوی دایک و باوک: زاهیدە- یاقوب
کات و شوێنی شەهادەت: ٢٠٢٤/ هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا."