لە ئامەد بۆ ڕوگەش زنار پرسە دانرا

بۆ ڕوگەش زنار (سەعدون تۆتماز) کە لە زاپ شەهید بوو، لە ڕۆژانی ڕابردوودا لەلایەن هەپەگەوە ناسنامەکەی ئاشکرا کرا، پرسە دانرا و یادکردنەوە بەڕێوەچوو.

ڕوگەش زنار

بۆ ڕوگەش زنار (سەعدون تۆتماز) لە ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ لە زاپ شەهید بوو ناسنامەکەی لە ڕۆژانی ڕابردوودا لەلایەن هەپەگەوە ئاشکرا کرا، لە لایەن بنەماڵەکەیەوە پرسە دانرا. مەڕاسیمەکە لە ١٦ی کانوونی دووەم ئەنجامدرا و لە ماوەی ٣ ڕۆژدا چەندین کەس سەردانیان کرد. بنەماڵەی شەهید گوتیان: "ئەو شەهیدی کوردستانە. بۆ ڕێیەکی شکۆمەند شەهید بوو" و بانگەوازی خاوەندارێتی کردن لە تێکۆشانی شەهیدان کرا.

بنەماڵەی شەهید تیشکیان خستەسەر شەڕ و پێکدادانەکان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و گوترا: "لە هەموو شوێنێک هێرش دەکەنە سەر کوردستان. دەیانەوێت لە خاکەکەمان وەدەرمان بنێن، بەڵام ئێوە سەرناکەون. نەوەکانمان تاوەکو دواین دڵۆپەی خوێن شەڕ دەکەن. کورد ئیدی دەبێت یەکبگرێت. پێویستە پێکەوە کۆتایی بەم زوڵمە بێنین".

هەروەها بنەماڵەی شەهید هەموو شەهیدانی کوردستانیان یادکردەوە و سەرەخۆشیان قبووڵ کرد.