فەرماندە باز قامێشلۆ: بەرگری لە شکۆمەندی گەل دەکەین

یەکێک لە فەرماندەکانی قەسەدە، باز قامیشلۆ باسی لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی کرد و گوتی: "بە فکری ڕێبەر ئاپۆ شەڕ دەکەین. هەرگیز ڕێگە نادەین داگیرکەر بە ئامانجەکانی بگات".

لە ٨ی کانوونی یەکەمەوە تاوەکو ئەمڕۆ هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی لەسەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەردەوامە. لە هەرێمەکەدا بە ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد قۆناغێکی نوێ هاتەئاراوە. هێزەکانی پاراستن لە ناوچەکانی وەک تەل ڕەفعەت و شەهبا، قەسەدە لە منبج بۆ ئەوەی گەلی هەرێمەکە لە کۆمەڵکووژی بپارێزن بڕیاری کشانەوە درا، بەڵام سەرەڕای ڕێکەوتن گروپە چەتەکانی دەوڵەتی تورک بە شێوەیەکی دڕندانە هێرشی گەلی هەرێمەکە دەکەن و ڕێکەوتنەکە پێشل دەکەن. چەتەکانی دەوڵەتی تورک بە شێوەیەکی سەخت لە دژی شارەکانی منبج، کۆبانێ، بەنداوی تشرین هێرشیان دەست پێکرد و شاری مەنبجیان گرت. دەوڵەتی تورک و چەتەکانی گورزی گەورەیان خوارد، ناتوانن پلانە پیسەکانیان ئەنجام بدەن و پێش بکەون. ٤٠ ڕۆژ زیاترە شەڕڤانانی قەسەدە بە بەرخۆدانێکی مێژووی ڕێگەیان لە هێزی داگیرکەر گرت. باز قامیشلۆ یەکێک لە فەرماندەکانی قەسەدەیەی بەرەکانی بەنداوی تشرینە، لە دەست پێکی هێرشە داگیرکارییەکان تاوەکو ئێستا لە سەنگەری بەرخۆدانی بەنداوی تشریندا جێی گرتووە و گوتی: "وەک دەزانرێت لە ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤وە تاوەکو ئێستا لە لایەن دەوڵەی تورک و چەتەکانیەوە هێرشی بەرفراوان لەسەر هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دروستبووە. سەرەڕای ئەوەی کە دووژمن بە هەموو هێزییەوە هێرس دەکاتە سەر بەنداوی تشرین، ئێمە تاوەکو ئێستا بەنداوی تشرین دەپارێزین و هەمیشەش دەیپارێزین".

دەست پێکی هێرشەکان لەسەر بەنداوی تشرین

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی لە دوای داگیرکردنی شاری مەنبج بە هەموو هێزیانەوە، هێرشیان کردە سەر بەنداوی تشرین. فەرماندە باز سەبارەت بە هێرشەکان لەسەر بەنداوی تشرین گوتی: "دەوڵەتی تورک هەم بە زەمینی هەم بە فرۆکەی جەنگی و کەشف هێرشی سەخت دەکاتە سەر بەنداوی تشرین، بەڵام لە بەرانبەر ئەم هێرشە داگیرکارییانەدا کاتێک کە بەرخۆدانی شەڕڤانان و بڕیاری ئەوان بینرا، چەتەکانی دەوڵەتی تورک نەیانتوانی بێنەوە پێشەوە. دەوڵەتی تورک بەم هەموو ڕێگەیەک خواستی بەنداوی تشرین داگیرکار بکات. بەم ئامانجەوە هەموو هێزییەوە ‌هێرشی دەکاتە سەرمان، بەڵام ڕێگەمان نەدا یەک هەنگاو بێتە پێشەوە. چونکە وەک شەڕڤانانی قەسەدە بەڵێنمان داوە و تاوەکو کۆتایی خاوەنی بەڵێنی خۆمان بین کە شکۆمەندی گەلەکەمان بپارێزین".

بڕیاری هەڵمەتی شەهید عەزیز عەرەب

فەرماندە باز ئاماژەی بە هەڵمەتی شەهید عەزیز عەرەب کرد و گوتی: "لە ٨ی کانووندا دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بە شێوەیەکی سەخت هێرشیان کردە سەر هەرێمەکە. ئێمەش وەک هێزەکانی سووریای دیموکراتیک ١٣ ڕۆژ پاش هێرشەکان بڕیاری دەست پێکردی هەڵمەتی 'شەهید عەزیز عەرەب'ماندا. لە ڕۆژی دەست پێکردنی هێرشەکانەوە تاوەکو ئێستا شەڕوپێکدادان لە نێوان ئێمە و چەتەکانی دەوڵەتی تورک بەردەوامە. دەوڵەتی تورک بۆ داگیرکردنی بەنداوی تشرین و گوندەوارانی هەموو هێزەکانی خۆی سەفەربەر کردوە. بۆ ئەوەی ئێمەش ڕێگری لە هێرشەکان بکەین لە چوارچێوەی هەڵمەتی 'عەزیز عەرەب'دا گوندەکانی سەیدای، خربەت زمالا و قشلەی لە تەواوی شەڕ و پێکدادانەکان پاکمان کردەوە".

گەلەکەمان لە تەنیشت شەڕڤانان بەرخۆدان دەکات

هەروەها لە درێژەی قسەکانییدا ئاماژەی بەوەکرد کە دەوڵەتی تورک بۆ شکاندنی ئیرادەی گەلی هەرێمەکە هیرشی سەر کاروانەکانی گەل دەکات و گوتی: "ئەمە دوو ڕۆژە گەلەکەمان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، بۆ بەرگریکردن لە بەنداوەکە، لە تەنیشت شەڕڤانان چالاکی ئێشکگری بەرخۆدان بەرێوەدەبن. لە سەرانسەری هەرێمەکە گەل بە کاروان بەرەو بەنداوی تشرین دەرۆن، بەڵام دووژمن بە هەمان هێرش کە لەسەر هێزەکانی بەرگری ئەنجامی دەدات، لەسەر گەلەکەشمان بە شێوەیەکی دڕندانە ئەنجامی دەدات. تاوەکو کۆتایی گەلەکەمان دەپارێزین، هێرشی چەتەکان و داگیرکەر بێ وەڵام ناهێڵینەوە. لەبەر ئەوەی کە هێزی داگیرکەران بوو بە هۆکاری شەهید بوونی چەندین هەڤاڵمان و دەستیان لە خوێنی گەلەکەمان. هەربۆیە تۆڵەی گەلی بەرخۆدەر و هاورێکانمان دەکەینەوە. جارێکی تر دەڵێین لە بەرخۆدانمان بەردەوامین، بە ئامانجەکانی ڕێبەر ئاپۆ شەڕ دەکەین و هەرگیز رێگە نادەین داگیرکەر بگات بە ئامانجەکانی".