ژنان دژی داگیرکاری بەرەو سنووری کۆبانێ کەوتنەڕێ
ژنان لە ناوچەی پیرسوسی ڕحا دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و سوپای نیشتیمانیی سوریا (NSA) بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کۆبوونەوە و بەرەو سنووری کۆبانێ ڕێپێوانیان کرد.
ژنان لە ناوچەی پیرسوسی ڕحا دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و سوپای نیشتیمانیی سوریا (NSA) بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کۆبوونەوە و بەرەو سنووری کۆبانێ ڕێپێوانیان کرد.
پاش کۆڕبەندی "شۆڕشی ژنانی ڕۆژئاوا دەپارێزین" کە لە ڕێکخستنی دەم پارتی ئەنجامدرا. بە پێشەنگایەتی ژنان ڕێپێوانێک ئەنجامدرا، وتەبێژی ئەنجوومەنی ژنانی دەم پارتی خالیدە تورکئۆغلو و پەرلەمانتارانی دەم پارتی و ژمارەیەک لە ئەندامی پارت و ڕێکخراوەکان بەشداربوون.
ڕێپێوانەکە لەبەردەم ڕێکخستنی دەم پارتی پیرسوس دەستی پێ کرد، سەرەڕای هەوڵەکانی ڕێگری پۆلیس، ژنان بە بەرزکردنەوەی درووشم تا گۆڕەپانی ئێشكگری ڕێپێوانیان کرد.
"دەوڵەتی تورک پەنا بۆ ڕێبازی نامرۆڤانە دەبات"
وتەبێژی ئەنجوومەنی ژنانی دەم پارتی خالیدە تورکئۆغلو ڕایگەیاند لە ڕۆژئاوا ژیانێکی یەکسان و ئازاد بنیات دەنرێت، بۆیە هەموو جیهان چاویان لەسەر کۆبانێیە.
تورکئۆغلو تیشکی خستەسەر هێرشی چەتەکان و گوتی: "هێرشەکان نامرۆڤانەن. ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری ڕۆژئاوا سیمبولی ئاشتی و ژیانی ئازادە. تا کۆتایی پارێزگاری لێ دەکەین. لەبەرئەوەی ئێوە ئەم مۆدێلە قبووڵ ناکەن، بۆیە پشێویی و قەیران ڕوودەدات. شۆڕشی ڕۆژئاوا لە سەرانسەری جیهاندا بڵاوبووتەوە. ئیتر ناتوانن حیسابی بۆ نەکەن. ئێمە دژی هێرشەکانی نکۆڵی و قڕکردن بەرخۆدان دەکەین".