چاوڕەش کۆبانێ: ئامادەی بەرخۆدانین

چاوڕەش کۆبانێ یەکێک لەو کەسانەیە کە لە دوای هێرشەکان لەسەر بەنداوی تشرین بەشداری بەرخۆدانی شەڕڤانانی قەسەدە-یەپەژە بووە و گوتی: "هەم وەک فەرماندە و وەک شەڕڤانیش بە تەواوی بۆ بەرخۆدان ئامادەین".

یەکێک لە فەرماندەکانی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (قەسەدە) چاوڕەش کۆبانێ لە کوردیناسیۆنی گشتیی پاراستنی بەنداوی تشریندا جێی گرت. چاوڕەش کۆبانێ لە دەست پێکی بەرخۆدانی تشرین بە شێوەیەکی چالاک جێی گرت، باسی بەرخۆدانی کرد.

لە دوای ڕووخاندنی ڕژێمی سووریا، دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی هێرشی سەر بەنداوی تشرینیان کرد. لە دەوربەری بەنداوەکەدا لە نێوان شەڕڤانانی قەسەدە-یەپەژە و چەتەکان شەڕێکی سەخت ڕوودەدات. بە سەدان شەڕڤانی وەک چاوڕەش کۆبانێ لە بەرەکانی پێشەوەی بەرخۆدان شەڕ دەکەن.

چاوڕەش کۆبانێ ئاماژەی بەوەکرد کە وەک فەرماندە و هەم وەک شەڕڤان بۆ بەرخۆدانی تشرین بە تەواوی ئامادەن و گوتی: "سات بە سات بەشداری ئۆپراسیۆنەکانی هۆڵ-ی دەبووین. هەرگیز لە پێکهاتەی گشتیی جیانەبووینەوە و بە شێوەیەکی دیسپلینانە ژیانی سەربازیمان درێژە پێدا. لەم پڕۆسەیەدا یەکێتی خۆمان پاراست و بەها مەعنەوییەکانمان بە شێوەیەکی بەهێز دامەزراند. ئەمە بنەمایەی سەرکەوتنمانە".

چاوڕەش کۆبانێ ئاماژەی بەوەکرد کە کاتێک گەشتە بەنداوی تشرین چەندین تەرمی چەتەی بینی و زیانی گەورەیان لە چەتەکان دابوو. چاوڕەش ئەوەی بیرهێنایەوە کە لە ئەنجامی چالاکییەکاندا چەتەکان تەرمەکانی خۆیانیان جێهێشت و ڕایان کرد و گوتی: "هێشتا لە هەرێمەکانی شەڕدا تەرمی چەتەکان ماوە".

چاوڕەش کۆبانێ ڕایگەیاند کە چەتەکانی دەوڵەتی تورک بە زانایی و پسۆرییەوە شەڕ ناکەن و گوتی: "لە شەڕەکاندا چەتەکان دەست بەسەر ماڵ و موڵکی خەڵک دەگرن و تالانی دەکەن. ئەگەر دەوڵەتی تورک بە فرۆکەی کەشف و جەنگ هاوکاری چەتەکانی نەکردایە ئەوا دەمێک بوو لە تەواوی سووریا دەریانمان دەکرد".