ئێشکگری ئازادی لە مەخمور لەگەڵ گرووپی ١٠٨ هەمین بەردەوامە

ئێشکگری ئازادی لە کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی (مەخمور) کە ٢٠ ی تەمموزی ٢٠٢٣ بۆ مسۆگەرکردنی ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ دەستی پێ کرد، لەگەڵ گرووپی ١٠٨ هەمین، ٥٤٨ ڕۆژە بەردەوامە.

ئێشکگری ئازادی لە کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی (مەخمور) کە ٢٠ ی تەمموزی ٢٠٢٣ بۆ مسۆگەرکردنی ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ دەستی پێ کرد، لەگەڵ گرووپی ١٠٨ هەمین، ٥٤٨ ڕۆژە بەردەوامە.

گرووپی ١٠٨ هەمین بە مەراسیمێک لە دامەزراوەی بنەماڵەی شەهیدان چالاکییەکەی لە گرووپی ١٠٧ هەمین وەرگرت. مەراسیمەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدان دەستی پێ کرد.

دواتر بە درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ" گرووپی ١٠٨ هەمین چالاکییەکەیان گرتەدەست.