دایکانی شەممە بۆ عەبدوڵا جانان کە لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە شەهید کرا گردبوونەوە

دایکانی شەممە بۆ عەبدوڵا جانان کە ٢٩ ساڵ لەمەوبەر لە جولەمێرگ لە لایەن هێزەکانی دەوڵەتەوە شەهید کرا، گردبوونەوە.

دایکانی شەممە هەموو هەفتەیەک بۆ زانینی چارەنووسی کەسوکارە شەهیدکراوەکانیان لە گۆڕەپانی گەڵاتەسەرای کۆدەبنەوە، ١٠٣٤هەمین چالاکییان ئەنجامدا. دایکانیی شەممە ئەم هەفتە لە چارەنووسی عەبدوڵا جانان (٤٣) کە لە ١٧ی کانوونی دووەمی ١٩٩٦ دا لە جولەمێرگ لە دوای دەستبەسەرکردن بە حەوت گولـلە شەهید کرا، دەپرسن. لە چالاکیی ئەم هەفتەدا ڕاگەیاندراوێک لە لایەن سەرۆکی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤی ئیستەنبول (ئیهەدە) گوڵسەران یۆلەرێ خوێندرایەوە. گوڵسەران گوتی: "چەند ساڵ تێپەڕیوە با تێپەڕێت، بۆ عەبدوڵا جانان، بۆ هەموو بێسەر و شوێنکراوەکانمان دادپەروەرییمان دەوێت. جەختەکەینەوە لەوەی پێوستە دەوڵەتی تورک بە پێی یاسا مامەڵە بکات".