لە دژی کودەتای قەیوم بەرخۆدانی گەنجان بەردەوامە
لە پێش شارەوانی ئاکدەنیزی دەم پارتی کە قەیومی بەسەردا سەپێنرا، گەنجام لە چالاکی بەردەوامدان.
لە پێش شارەوانی ئاکدەنیزی دەم پارتی کە قەیومی بەسەردا سەپێنرا، گەنجام لە چالاکی بەردەوامدان.
لە دژی سەپاندنی کودەتای قەیوم لەسەر شارەوانی ئاکدەنیز گەنجان ٩ ڕۆژە چالاکی ئەنجام دەدەن. گەنجان لە گەڕەکەکانی یەنپازار و دەمیرتاش ڕژانە گۆڕەپانەکان و بە ئاگر چالاکیان ئەنجامدا.
گەنجان لە بەرانبەر هێرشەکانی پۆلیس بە مۆلۆتۆڤ، بۆمبی دەنگی و یاری ئاگرین وەڵامیاندایەوە.
چالاکی گەنجان تاوەکو درەنگانی شەو بەردەام بوو.