بە دیمەن

لە دراگینیان چالاکی 'ڕۆژئاوا بپارێزە' ئەنجام درا

کوردستانیان و دۆستانیان لە دراگینیان ڕژانە گۆڕەپانەکان و هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی لەسەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریایان شەرمەزار کرد.

کوردستانیان و دۆستانیان لەسەر بانگەوازی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کوردی دراگینیان (دەکتەم) ڕژانە گۆڕەپانەکان و هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی لەسەر بەنداوی تشرینیان شەرمەزار کرد. لە چالاکییەکەدا ئاڵای ڕێبەر ئاپۆ، یەپەگە، یەپەژە هەڵگیرا. هەروەها دروشمی "شەهید نامرێت"، "ڕژێمی تورک فاشیستە" و "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا" بەرزکرایەوە.

چالاکییەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ شەهیدان دەستی پێکرد. لە چالاکییەکەدا کوردستانیان و دۆستانی فەڕەنسی بانگەوازیان لە هێزە نێونەتەوەییەکان کرد و داوایان کرد لە دژی تاوانە مرۆییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هەنگاو بنێن.

لە چالاکییەکەدا بە ناوی دەکتەم ئەرهان چەلیک ڕاگەیاندراوێکی بە فەڕەنسی خوێندەوە و گوتی: "دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی کە لەسەر بەنداوی تشرین هێرش دەکەن سەر گەلی مەدەنی کە ئێشکگری دەگرن. ئەگەر بەو هێرشانە بەنداوەکە بڕوخێت، ئەوا کارەساتێکی گەورە ڕوودەدات. گەل کە لە دژی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی خاکی خۆی دەپارێزێت بە ئامانج دەگیرێت. لە ٨ی کانوونی دووەمەوە لە ئەنجامی بۆردوومانەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا تاوەکو ئێستا ١٠ مەدەنی شەهید بووە و دەیان کەس بریندار بووە. سەرەڕای هێرشەکان گەل بەرخۆدان دەکات و خاکەکەی دەپارێزت.

بانگەواز لە هەموو کەسێک دەکەین کە لە هەرشوێنکدان، لە دژی هێرشەکانی لەسەر بەنداوی تشرین بە دروشمی 'ڕۆژئاوا بپارێزە' بڕژێنە گۆڕەپانەکان و ناڕەزایەتی لە ئاستێکی بەرزدا نیشان بدەن".

چالاکی بە دروشمی "شەهید نامرێت" و "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا" کۆتایی هات.