گەلی مەخموور لەپێناو ڕۆژئاوا ڕێپێوانیان کرد

لە مەخموور بۆ شەرمەزارکردنی داگیرکاری و هێرشەکانی قڕکردنی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و سڵاوکردن لە بەرخۆدەرانی بەنداوی تشرین، ڕێپێوانێکیان ئەنجامدا.

دانیشتووانی کەمپی پەنابەرانی ڕۆستەم جودی (مەخمور) هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیان بۆ سەر ڕۆژئاوا بەتایبەت بەنداوی تشرین و پردی قەرەقۆزاق بە ڕێپێوانێک شەرمەزار کرد.

ڕێپێوانەکە بە پێشەنگایەتی تەڤگەری گەنجانی مەخموور ئەنجامدرا، لەبەردەم بینای بنەماڵەی شەهیدان دەستی پێ کرد و تا پارکی شەهید ئاریەن جودی بەردەوام بوو.

پۆستەری ڕێبەر ئاپۆ و ئاڵای کەجەکە هەڵگیرا، درووشمی بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" بەرزکرایەوە.

پاش خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدان، لەسەر ناوی گەل ئەندامی تەڤگەری گەنجان سیپان یەمان سڵاوی لە بەرخۆدانی بەنداوی تشرین کرد، ڕایگەیاند هێرشەکانی ئەم دواییە بە ئامانجی لەناوبردنی گەلی کوردە، گوتی: "با بزانن کە گەلی کورد کە خۆی بە فیکری ڕێبەرێتی پەروەردە کردووە، گەنجانی کورد کە بۆ ژیانی خۆیان بۆ ڕێبەرەکەیان تەرخانکردووە، خۆیان بە بەرپرسیار دەبینن".

سیپان ئاماژەی بەوە کرد، سەرەڕای کۆبوونەوە لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ هێرشەکان بۆ سەر کورد زیاتربوون، باسی ئاشتی دەکەن کەچی دەیانەوێت پاشەکشە بە کوردان بکەن، گوتی: "گەلی کورد بە تێکۆشانی خۆی و لەسایەی شەهیدان، چەندین دەسکەوتی بەدەسهێناوە. هێرشەکانی ئەمڕۆ بۆ لەناوبردنی ئەم دەسکەوتانەیە. لێرەدا، پیرۆزترین و شکۆدارترین شت بەرخۆدانی گەنجان و ژنانی گەنج و دایکانی سەر بەنداوی تشرینە".