لە شتوتگارت دەوڵەتی تورک شەرمەزارکرا

هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و تاوانەکانی جەنگ بە چالاکییەک لە شتوتگارت شەرمەزار کران.

لە شاری شتوتگارتی ئەڵمانیا بە پێشەنگایەتی ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتیک (دەکتەم) و گەنجانی شتوتگارت دژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا چالاکییەک ئەنجامدرا.

لە چالاکییەکەدا ستاندی ئاگادارکردنەوە دانرا، تیشکخرایە سەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا. هێرشە نامرۆڤانەکان بۆ سەر بەنداوی تشرین شەرمەزارکران.

بانگەوازکرا بۆ مەزنکردنی پشتیوانی دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و داوای هەستیاری لە ڕای گشتی کرا.