دانیشتوانی حەلەب بۆ پشتگیری لە بەرخۆدانی تشرین ڕژانە گۆڕەپانەکان

بە هەزاران دانیشتوی گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیەی حەلەب بە دروشمی "پشتگیری بەرخۆدانی شکۆمەندانەی قەسەدە لە بەنداوی تشرین بکەن" ڕژانە گۆڕەپانەکان.

لەسەر بانگەوازی ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدان بە هەزاران دانیشتوی گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیەی حەلەب بە دروشمی "پشتگیری بەرخۆدانی شکۆمەندانەی قەسەدە لە بەنداوی تشرین بکەن" بۆ پشتگیری بەرخۆدانی شەڕڤانی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (قەسەدە) و ئەوکەسانەی ئێشکگری دەگرن لە بەنداوی تشرین، ڕژانە گۆڕەپانەکان.

دانیشتوان لە پێش هۆڵی کۆبوونەوەی ٨ی ئادار لە ڕۆژئاوای گەڕەکی شێخ مەقسود کۆبوونەوە و دەستیان بە ڕێپێوان کرد.

ڕێپێوانەکە لە هەرێمی جبێنات وەستا و بوو بە گردبوونەوە. لە گردبوونەوەکەدا ئەندامی ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدانی حەلەب مقداد قسەی کرد و گوتی: "سڵاو لە بەرخۆدانی قەسەدە و شەڕڤانان لە بەنداوی تشرین و پردی قەرەقۆزاق دەکەین".

میدیا دەوڵەتی تورکی بە دەوڵەتێکی داگیرکەر وەسفکرد و جەختی لە ئامانجەکانیان کردەوە کە دەیانەوێت دەستکەوتەکانی گەلان و شەهیدان لە ناوببەن.

لە کۆتاییدا میدیا گوتی تێکۆشانی گەلی کورد و گەلانی ئازادیخواز بەردەوامە و سەرکەوتنیش هی ئەوانە.