دیداری ٩ ژنە زیندانیکراو لە زیندانی ئەوین قەدەغەکرا
٩ ژنە زیندانی سیاسی لەنێویاندا وریشە مورادی و پەخشان عەزیزی، لە مافی دیدار لەگەڵ بنەماڵە و پارێزەرەکانیان بێبەشکراون.
٩ ژنە زیندانی سیاسی لەنێویاندا وریشە مورادی و پەخشان عەزیزی، لە مافی دیدار لەگەڵ بنەماڵە و پارێزەرەکانیان بێبەشکراون.
زانراوە، ٩ ژنە زیندانی سیاسی لە مافی دیدار لەگەڵ بنەماڵە و پارێزەرەکانیان بێبەشکراون. زانراوە، قەدەغەکردنە بەهۆی چالاکییەکان دژی بڕیاری لەسێدارەدانی ژنە زیندانیکراوەکان، سەپێنراوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە بنەماڵەی ژنە زیندانییەکانەوە دەست کەوتوون، ژنە زیندانیکراوان لە زیندانی ئەوین بە ناوەکانی پەخشان عەزیزی، وریشە مورادی، ئەنیشا ئەسەد ئیلاهی، گوڵرۆج ئێرانی، ویدا ربانی، زەهرا سەفایی، ئیلاهە فولادی، موتەهەرە گۆنەیی و مەریەم یەحیەویی لە چاوپێکەوتنی بنەماڵەکانمان و پەیوەندیی کردن بێبەش کراون. ئەم بڕیاری قەدەغەکردنە لە ١٣ ی کانوونی دووەم بەهۆی چالاکییەکانی شەرمەزارکردنی سزای لەسێدارەدان بەسەر ٩ ژنە زیندانیکراودا سەپێنراوە.
ئەو ژنانە چەندین جار لە لایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە لە خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانی مافی زیندانییان بێبەشکراون، چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان و پەیوەندی کردن و بینینی پارێزەرەکانیان لێ قەدەغە کراوە، سەرەڕای ڕاپۆرتەکانی ڕێکخراوە نێونەتەوەیی و جیهانییەکان بەڵام ڕژێمی ئێران لە چەوساندنەوەی ژنانی ناو زیندانەکان بەردەوامە.