جەنگاوەرانی هەبەدەهە دژی دانانی قەیوم چالاکییان ئەنجامدا
جەنگاوەرانی ئاتاکان ماهیری هەبەدەهە ڕایگەیاند دژی دانانی قەیوم و دەستبەسەرداگرتنی شارەوانییەکانیان، لە بۆرسا پاسێکیان سووتاندووە.
جەنگاوەرانی ئاتاکان ماهیری هەبەدەهە ڕایگەیاند دژی دانانی قەیوم و دەستبەسەرداگرتنی شارەوانییەکانیان، لە بۆرسا پاسێکیان سووتاندووە.
جەنگاوەرانی ئاتاکان ماهیری هەبەدەهە بە ڕاگەیاندراوێکی نووسراو دووپاتی کردەوە کە ١٤ ی کانوونی دووەم لە کاتژمێر ١٨:٠٠ پاسێکی سەر بە ژووری موختارەکانی بۆرسایان سووتاندووە.
هەبەدەهە گوتی: "جەنگاوەرانمان ئەم چالاکییەیان دژی ڕژێمی فاشیستی ئاکەپە_مەهەپە ئەنجامدا کە لەڕێگەی قەیومەوە دەستی بەسەردا شارەوانییەکانماندا گرتووە. بەم دواییانە شارەوانی ئاکدەنیز دەستی بەسەردا گیرا. سەرەڕای کۆبوونەوە لەگەڵ بەڕێز ئۆجالان، ڕژێمی فاشیست هێشتا زمانی ڕق و هەڕەشە بەکاردەهێنێت. ئەم چالاکییە هۆشدارییەکە بۆ ڕژێم".
جەنگاوەرانی ئاتاکان ماهیر دووپاتی دەکەنەوە، لەگەڵ ئەوەی وەک هێزەکانی شۆڕشی یەکگرتوو ئاشتی دەپارێزن، هاوکات بۆ شەڕ ئامادەن و ڕێگە بە فاشیزم نادەن.