پۆلیس هەڵیکوتایەسەر هەردوو پرۆدەکشنی مارتی و گونجەلەدا
پۆلیسی دەوڵەتی تورک لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسییدا هەڵیکوتایەسەر هەردوو کۆمپانیانی بەرهەمهێنانی مارتی و گونجەلدا و کۆمپیوتەر و هاردی دەزگاکانی بردووە.
پۆلیسی دەوڵەتی تورک لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسییدا هەڵیکوتایەسەر هەردوو کۆمپانیانی بەرهەمهێنانی مارتی و گونجەلدا و کۆمپیوتەر و هاردی دەزگاکانی بردووە.
لە چوارچێوەی لێپرسینەوەی داواکاری گشتی کۆماری ئەستەنبوڵدا پۆلیس لە ئامەد، وان و ئەستەنبوڵ لە ئۆپەراسیۆنی هەڵکوتانە سەرماڵاندا ڕۆژنامەوان ڕەیحان حاجی ئۆغلۆ لە وان و لە ئەستەنبوڵ ڕۆژنامەوانان ئەحمەد گونەش، نەجلە دەمیر و ڕەحیمە کار دەستبەسەرکران.
بەردەوامی ئۆپەراسیۆنەکان
هەر لەبەردوامی ئەو ئۆپەراسیۆنانەدا پۆلیس هەڵیکوتاوەتەسەر کۆمپانیای مارتی پرۆدەکش و گونجەلی پرۆدەکش لە ناوچەی بەیئۆغلۆی ئەستەنبوڵ. زانراوە پۆلیس بە بێ ئاگادارکردنەوەی خاوەن کۆمپانییەکان کارەکەی ئەنجام داوە و دەرگای شکاندووە، دواتر دەستیگرتووە بەسەر کۆمپیتەر و هارد دیسکەکاندا.
پشکنینی کۆمپانیەکان کۆتایهات.