پێکەنینەکانی لەبەر چاوانم لاناچێت
شەهید ئەڤزەم چیا بە پێکەنینەوە باسی پێداگری خۆی بۆ بەشدار بوون لە بەرخۆدانی بەنداوی تشرین دەکرد. ئێستا ٢٠ڕۆژە بەسەر شەهیدبوونیدا تێدەپەڕێت بەڵام هێشتا پێکەنینەکانی لە بەر چاوانم لاناچێت.
شەهید ئەڤزەم چیا بە پێکەنینەوە باسی پێداگری خۆی بۆ بەشدار بوون لە بەرخۆدانی بەنداوی تشرین دەکرد. ئێستا ٢٠ڕۆژە بەسەر شەهیدبوونیدا تێدەپەڕێت بەڵام هێشتا پێکەنینەکانی لە بەر چاوانم لاناچێت.
یەکەم ڕۆژی بەدواداچوونەکانم بۆ بەرخۆدانی بێوێنەی بەنداوی تیشرین بوو. ژمارەیەکی زۆر یەکینەی شەڕڤانان گەیشتن، وەک هێزی پشتیوانی لە بەرخۆدان چوونە ناو گۆڕەپانی شەڕەکەوە. بۆیە دەرفەتێکم بۆ ڕەخسا کە چاوم بە بەرخۆدێر و شەڕڤانان بکەوێت. یەکێک لەو شەڕڤانانەی کە بینیم و ئێستا باسی دەکەم، شەرڤانی یەپەژە شەهیدی ئەڤزەم چیایە.
من لە تونێلەکانی جەنگی بەرخۆدان لە شوێنی پشوودان دانیشتبووم. شەڕڤانێکی یەپەژە لەناو تونێلەکەدا بەرەو ڕووم هات. ئەو شەڕڤانی یەپەژە شەهید ئەڤزەم چیا بوو، هات و لە تەنیشتم دانیشت. دەفتەرێک و پێنوسەکەی دەرهێنا و لەبەردەمی خۆی دانا. منیش سەیرم دەکرد. دوای ماوەیەکی کورت شەهید ئەڤزەم چیا دەستی بە نووسین کرد. لە چەند ساتێکی کورتدا لاپەڕەیەکی گەورەی پڕکردەوە. نەمتوانی خۆم ڕابگرم و لێم پرسی: "چی دەنووسیت هەڤاڵ؟ یەکسەر وەڵامی دایەوە و گوتی: "من یادەوەرییەکانم لە شەڕەکاندا دەنووسمەوە، لە یادەوەرییەکانم و لە کەموکوڕییەکانمەوە وانە فێردەبم. بۆیە هەڤاڵانم دەتوانن بەم شێوەیە بیرەوەرییەکانی من بخوێننەوە و لێیان وانە فێربن."
هەر ڕووداو و ساتێک لە ناو شەڕ و بەرخۆداندا، سەبارەت بە خۆی دەینووسیەوە. ئەو دەیویست بەم شێوەیە خۆی پێش بخات. مەبەستی سەرەکی ئەوە بوو کە ئەزموون و زانیاریەکانیشی لەگەڵ هەڤاڵانیدا هاوبەش بکات. زۆرتر لەو کاتەدا لە ئەزموون و زانیاری خۆی لەگەڵ هەڤاڵانی هاوبەش دەکرد دڵخۆش دەبوو. هیچ شەڕڤانێکی (یەپەژە- قەسەدە) لە سەنگەر و بەرەکانی بەرخۆدانی تشرین نەمابوو کە لە کاتی بینینی شەهید ئەڤزەم چیادا پێکەنین و مۆڕاڵی بەرزی ئەوی نەدیبێت.
ئەو شێوازەی کە لە منبج هەبوو، قبوڵی نەکردبوو. بۆیە بەشداری لە بەرخۆدانی بێوێنەی بەنداوی تشرین کرد.
لە باس و گفتوگۆکانمدا لەگەڵ شەهید ئەڤزم چیا، تێگەیشتم کە لە سەرەتای هێرشی چەتە داگیرکەرەکاندا لە منبج لە هێڵی پێشەوە بووە. بەهۆی هەندێک بارودۆخی ئەو کاتە، گروپەکە کشانەوە. دوای ئەوە ڕوویان لە تەبقا کردووە و ئەویش قبووڵی نەکردووە لە بەرەی شەڕ و بەرخۆدان نەبێت. شەڕڤانی فیدایی یەپەژە، ئەڤزەم چیا، بە پێداگریی خۆیەوە، دواجار خۆی دەگەیەنێتە بەنداوی تشرین و لەوێ بەشداریی هێزەکانی بەرخۆدانی تشرین دەبێت و بەرخۆدانی تشرینی بە شوێنی تۆڵەی دڕندەییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی پێناسە دەکرد.
شەهید ئەڤزەم چیا، بە پێکەنینە تایبەتەکەیەوە باسی پێداگرییەکانی بۆ بەشداربوون لە بەرخۆدانی بەنداوی تشرین دەکرد. بە پێکەنیەکەیەوە مسۆگەری سەرکەوتنی بەرخۆدانی تشرینی دەدا. ڕۆخساری لەگەڵ بەرخۆداندا یەکی گرتبوو.
سەرەڕای ئەوەی کە نزیکەی ٢٠ ڕۆژە لە شەهید بوونی تێپەڕ دەبێت، هێشتا پێکەنیەکانی شەهید ئەڤزەم چیا لەبەر چاوم لاناچێت. ئەو بە چەند وشەیەک یان بە پێکەنینەکەی دەیتوانی هەمووان بە پێکەنین بهێنێت. شەرڤانێکی فیدایی، بوێر و بە جۆش بوو. سۆز و خرۆشی شەهید ئەڤزەم چیا لە سەنگەر، بەرەکانی شەڕ و تونێلەکانی بەنداوی تشرین هەموو شوێنی گرتبووەوە. ئەمە ڕاستیەک بوو.