بە دیمەن

'رێگە بە داگیرکاری نادەین'

دەوڵەتی داگیرکەری تورک ناتوانێت بە هێرشەکانی ببێتە بەربەست لەبەردەم ئیرادەی گەل لە پاراستنی بەنداوی تشرین. فەوزی حەجی خەلۆ: "ئێمە وەک گەلی هەرێمەکە و یەکێک لە ئیشکگرانی بەنداوی تشرین دەڵێین لە پشت شەڕڤانانمانەوە وەستاون و ڕێگە بە داگیرکاری نادەین."

بەئارمانجی پاراستنی خاک و ئاوەکەیان، گەلانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا و بۆ پشتیوانی لە بەرخۆدانی شەڕڤانانی یەپەژە و قەسەدە، لە بەنداوی تشرین ئیشکگریی ئەنجام دەدەن. دەوڵەتی داگیرکەری تورک و بەچەتەکانی بە بەردەوامی هێرش دەکەنە سەر ناوچەکە. دوێنێ دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە فڕۆکەی شەڕ و تۆپبارانەوە هێرشی کردە سەر ئەو کاروانەی بەرەو بەنداوەکە دەڕۆیشتن و لە هەمان کاتدا ئەو هاوڵاتیانەی لە بەنداوی تشرین ئیشکگری بەرێوە دەبەن بوردوومان کرد. دەوڵەتی تورک دەیەوێت بەم هێرشانە ئیرادە و بەرخۆدانی گەلانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا بشکێنێت. بەڵام سەرەڕای هەموو هێرشە داگیرکارییەکانی، چالاکییەکانی گەل کە لە ٨ی کانوونی دووەمەوە دەستی پێکردوە، بەردەوامە.

یەکێک لە بەرخۆدێرانی بەنداوی تشرین بە ناوی فەوزی حەجی خەلۆ ناسراو بە باوکی شەهید لەزگین و خەڵکی گوندی قەرەمۆخی کۆبانێیە.

فەوزی حەجی خەڵۆ ئاماژەی بە هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک کرد کە بە تایبەتی گەلی بەرخۆدان لە بەنداوی تشرین بە ئامانج دەگرێت و وتی: "زۆر بە زەحمەت گەیشتینە بەنداوی تشرین. هەتا گەیشتین دەوڵەتی داگیرکەری تورک چوار جار هێرشی کردە سەر کاروانەکەمان. چەندین جار بوردوومانی کردین، شەهید و بریندارمان لێکەوەتەوە، من خۆم لە ئەنجامی هێرشەکەدا بریندار بووم، بەڵام من بەردەوام بووم و بۆ پاراستنی بەنداوەکە هاتووینە ئێرە.

هەروەها فەوزی حەجی خەڵۆ ئەوشی باسکرد کە ئەم بەنداوە بەنداوی هێزێکی سەربازی نییە، ئەم بەنداوە هی هەموو گەلانی هەرێمەکەیە و هەڵوێستی خۆی لە بارەی پاراستنی بەنداوی تشرین وەها هێنایە زمان: "بەنداوی تشرین بەنداوی گەلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریایە، ئەم بەنداوە هی دەوڵەتی تورک نییە ئێمە ڕۆڵەکانمان بۆ ڕزگاری ئەم خاکە بەخشیوە، دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە فڕۆکەی جەنگی هێرشی کردە سەر جەماوەری گەل بریندار و شەهیدی زۆرمانداوە، ئێمە ڕێگە نادەین داگیرکەران بەنداوی تشرین داگیر بکەن و دانیشتوانەکەی کۆمەڵکوژ بکەن، با هەموو کەس بزانێ هەڵوێستی ئێمە ڕوونە."