'ڕێبەر ئاپۆ کلیلی چارەسەرییە'

وتەبێژی دەستپێشخەری 'نونی ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان' سەوسەن شۆمان باسی لەوەکرد پەیامە حەوت خاڵییەکەی ڕێبەر ئاپۆ چارەسەرییە بۆ هەموو قەیرانەکانی ئێستا و جێگەی هیوایە.

وتەبێژی دەستپێشخەری 'نونی ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان' سەوسەن شۆمانی لوبنانی و چالاکوانی سیاسی فەرناز عەتییەیی میسری دەربارەی پەیامە حەوت خاڵییەکەی ڕێبەر ئاپۆ و گۆشەگیری ئیمراڵی بۆ ئاژانسمان قسەیانکرد و جەختیانکردەوە لەوەی ئەنجامدانی گۆشەگیری ترسە لە هێزی ڕامان و چارەسەریی ڕێبەر ئاپۆ

'دەبێت چاوپێکەوتنەکان بەردەوام بێت'

سەوسەن شۆمان لە سەرەتای قسەکانییدا سەرنجی خستەسەر پەیامە حەوت خاڵییەکەی ڕێبەر ئاپۆ و دەستنیشانیکرد چارەسەرییەکان لە پەیامەکەی ڕێبەر ئاپۆدایە کە دەتوانێت کۆتایی بە هەموو قەیرانەکانی ئێستا بهێنێت و گەر بە بنەما بگیرێت ئەوا دەبێتە چارەسەرییەک بۆ هەموو لایەن و کۆمەڵگەکان و وتی: "ڕێبەر ئاپۆ ڕێبەرێکە پایەیی تێکۆشانی یەکگرتووی گەلانە و پارادایمەکانی کاریگەری هەیە. گۆشەگیری کە هیچ بنەمایەکی یاسایی نییە، وایکردووە دیالۆگێکی تەندروست درووست نەبێت. بۆیە پێویستە سەلامەتی و تەندروستی ڕێبەر ئاپۆ لەبەرچاو بگیرێت و بە بەشێک لە سیاسەتی قۆناغەکە دابنرێت. پێویستە چاوپێکەوتنەکان لەسەر ئاستی بەرفراوانتر بەردەوام بێت."

لە قسەکانییدا سەوسەن جەختیکردەوە دەبێت مۆدێلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە بنەما وەربگیرێت کە لەسەر بنەمای پارادیمی نەتەوەی دیموکراتیکی ڕێبەر ئاپۆ بونیاد نراوە و وتی: "دەزانرێت ڕێبەر ئاپۆ لە پەیامەکەی کۆتاییدا دیسانەوە گرنگی ئەم قۆناغەی دیاری کردەوە. ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ و جێبەجێ کردنی پرۆژەی نەتەوەی دیموکراتیک چارەسەرییەکە کە لە سوودی هەموو کەسێکدایە."

'ئازادی ڕێبەر ئاپۆ مەرجە'

فەرناز عەتییە جەختیکردەوە لەوەی سیستەمی فیدراڵی چارەسەرییەکی پێویستە بۆ قەیرانەکانی ئێستا و دەستنیشانیکرد پەیامەکەی ڕێبەر ئاپۆ بەرژەوەندیی هەموو گەلانە و ئەمەی گوت: "لە نێو ژینەگەیەکدا کە بە شۆڤینیزم کۆنترۆڵکراوە، ئیمکانی چارەسەری هەمیشەی پرسی کورد زەحمەتە. بۆیە پێویستە کۆتایی بەو دەسەڵاتخوازییە شۆڤینیزمییە بهێندرێت، بۆئەمەش مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەی ڕێبەر ئاپۆ، پێکهێنانی ئاشتی کۆمەڵایەتی مەرجە."

'چارەسەرییە بۆ قەیرانەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین'

فەرناز سەرنجی خستەسەر گۆشەگیری ئیمراڵی و جەختیکردەوە لەوەی دەبێت لە پرۆسەی چارەسەرییدا شەفافییەت و بەشداری کاریگەر بە بنەما بگیرێت و کۆتایی بە گۆشەگیری بهێندرێت و ئەمەی گوت: "ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ڕێگە بۆ چارەسەری بەرفراوان دەکاتەوە و دەبێتە چارەسەری بۆ قەیرانەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین. بەڵام وەک دەزانرێت وا بەئاسانی کۆتایی بە گۆشەگیری ناهێندرێت و تورکیا بەم سیاسەتەی خواستێتی گەلی کورد لەژێر فشاردا بهێڵێتەوە."