جەنگاوەرانی هەبەدەهە لە مێرسین چالاکییان ئەنجامدا
جەنگاوەرانی تۆڵەکردنەوەی شەهید چیاگەر هێڤیی هەبەدەهە ڕایانگەیاند لە دژی سیاسەتەکانی سەپاندنی قەیوم و دەستبەسەرداگرتنی ئیرادەی گەل لە مێرسین چالاکییان ئەنجامداوە.
جەنگاوەرانی تۆڵەکردنەوەی شەهید چیاگەر هێڤیی هەبەدەهە ڕایانگەیاند لە دژی سیاسەتەکانی سەپاندنی قەیوم و دەستبەسەرداگرتنی ئیرادەی گەل لە مێرسین چالاکییان ئەنجامداوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە ئەم چالاکییە بەربنەمای ئەو ستەمانەیە لە گەلەکەمان دەکرێت و لەو پێناوەشدا وەک جەنگاوەرانی تۆڵەکردنەوەی شەهید چیاگەر هێڤی هەبەدەهە گورزمان لە پۆلیس وەشاندووە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەم زانیاریانە لەسەر چالاکییەکاند خراوەتەڕوو:
"ئێوارەی ڕۆژی ١٤ی کانوونی دووەم لە کاتژمێر ٢٢:٤٥ خولەکدا بەربەست لە پێش ئۆتۆمبیلێکی زێپۆشی پۆلیس دانرا کە بۆ دەستوەردان دەهاتە هەرێمەکە و بە بۆمبی دەستی هێرشمان کردەسەر. دواتر هێزەکانی دووژمن لە ترسدا لە هەرێمەکە هەڵهاتن.
ئێوارەی ڕۆژی ١٥ی کانوونی دووەم لە کاتژمێر ٢٢:٠٠دا لە گەڕەکی شەوکەت سومەر/یەنی پازاری ناوچەی ئاکدەنیزی مێرسین بە بۆمبی دەستی هێرشکرایە سەر ئۆتۆمبیلێکی زێپۆشی پۆلیس و جەنگاوەرانمان لەگەڵ کاروانێکی پۆلیسدا ڕووبەڕووبوونەوە، لە ئەنجامدا ٣ داگیرکەر بریندار کران و زیانێکی زۆر بەر ئۆتۆمبیلێکی زرێپۆشی پۆلیس کەوت. هێزەکانی پۆلیس بە ترس و سەرلێشێوانەوە و ناچار بە هەڵهاتن لە جێگەکە کران."