بۆ پشتگیریدان بە هێزەکانی قەسەدە و ڕاوەستاندنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک ٣٥ پارت و بزووتنەوەی سیاسی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕایانگەیاند هێرشەکان تاوانی جەنگە و بانگەوازییان لە نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمکاری عەرەبی کرد لە دژی هێرشەکان هەڵوێست وەرگرن.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا دەستنیشانکراوە لەم کاتەدا هەموو جیهان چاوی لەسەر بونیادانانی سووریایەکی دیموکراتیکە کەچی دەوڵەتی تورک لە هێرشکردندایە و ئامانجی هێرشەکانی بۆ کۆنترۆڵکردنی ژێرخانەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی لە نمونەی پردی قەرەقۆزاق و بەنداوی تشرینە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا جەختکراوەتەوە لەوەی ئەم هێرشانەی دەوڵەتی تورک تاوانی جەنگە و لە دژی یاسا نێونەتەوەییەکانە.
لە بەردەوامی ڕاگەیاندراوەکەدا هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆسەر خەڵکانی مەدەنی شەرمەزا کران و گوترا: "بانگەوازی لە گەلی هەرێمەکە کرا لە دەوری بەرخۆدانەکانی قەسەدە کۆبننەوە. چونکە قەسەدە بە تێکشاندنی گرووپی چەتەیی داعش، زەمینەی بۆ دامەزراندنی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک ڕەخساند."
ناوی پارت و لایەنەکان بەم جۆرەیە:
- پارتی یەکێتی دیموکراتیک- پەیەدە
- پارتی سەوزی دیموکراتیکی
- پارتی ئاشتی دیموکراتیکی کوردستان
- پارتی لیبراڵی کوردستانی
- پارتی کۆمەنیستی کوردستانی
- پارتی دیموکراتیکی کوردی سوری
- پارتی دیموکراتیکی کوردستان- سووری
- پارتی چەپی دیموکراتیک لە سووریا
- پارتی چەپی کوردی سووریا
- پارتی ئایندەی سووریا
- پارتی گۆڕانکاری دیموکراتیکی کورستان
- پارتی ژیانەوەی کوردستان
- یەکێتی کرێکارانی کوردستان
- دەستەی نیشتیمانی عەرەبی
- پارتی ژیانەوە و دیموکراتیکی سووریا
- پارتی ڕێککەوتنی کوردی سووریا
- پارتی چاکسازی-سووریا
- پارتی ئاشووری دیموکراتیک
- پارتی برایەتی کوردستان
- پارتی ڕۆژی دیموکراتیک لە سووریا
- تەڤگەری کۆمەڵگەی دیموکراتیک- تەڤ-دەم
- کۆنگرە ستار
- پارتی پارێزگاران
- پارتی تێکۆشانی دیموکراتیک
- شەپۆلی ئایندەی کوردستان
- پارتی دیموکراتیکی کوردستان- ڕۆژئاوای کوردستان
- دەستەی تەنسیقی نیشتیمانی
- پارتی یەکێتی سووریانی
- پارتی کۆمبونی نیشتیمانی کوردستان
- پارتی دیموکراتیکی کورد لە سووریا- پارتی
- پارتی یەکێتی دیموکراتیک کورد لە سووریا- یەکێتی
- شەپۆلی چەپی شۆڕشگێڕی لە سووریا
- پارتی سوورەیا
- کۆنگرەی نەتەوەی کوردستان- کەنەکە
- پارتی نیشتیمانی سووری.