دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە هێرشەکانی سەر مەدەنی بەردەوامە
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە هێرشەکانی بۆسەر خەڵکانی مەدەنی کە لەبەنداوی تشریندا لە چالاکی ئێشکگریدان بەردەوامە و حەوت جار هێرشی کردووە.
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە هێرشەکانی بۆسەر خەڵکانی مەدەنی کە لەبەنداوی تشریندا لە چالاکی ئێشکگریدان بەردەوامە و حەوت جار هێرشی کردووە.
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی جارێکی دیکە بە چەکی قورس ئەو خەڵکە مەدەنییەیی لە بەنداوەکەدا لە چالاکییدان دەکاتەوە بە ئامانج.
لە بەنداوی تشرین لەو ساتانەی کە چالاکوانێک لە تۆمارکردنی دیمەنی دوای هێرشەکەی دەوڵەتی تورک بوو لەسەر بەنداوەکە، هەر لەو ساتەدا دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هێرشێکی دیکە ئەنجام دەدات.
هێشتا ئاماری زیانەکانی ئەم هێرشە نەزانراوە، بەڵام زانراوە هێرشەکان بەردەوامە.
زیادبوونی هێرشەکان
جێگەی ئاماژەیە چەند کاتژمێرێک پێش ئێستا دەوڵەتی تورک بە فڕۆکەی جەنگی و چەکی قورس کەسانی مەدەنی لەسەر بەنداوەکە کرد بە ئامانج و لە ئەنجامدا شەهیدێک و ١٠ برینداری لێکەوتەوە. دوێنێش لە ئەنجامی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکدا لەسەر بەنداوەکە لە دوو هێرشی جیاوازدا ٤ شەهید و دەیان برینداری لێکەوتەوە.
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە ٨ی کانوونی دووەمەوە بە گشتی ٧ جار هێرشی لەسەر کاروانی گەل و ئەو کەسانە ئەنجامداوە کە لە بەنداوەکەدا لە ئێشکگرییدان. گەل لە دژی هێرشەکان بەوپەڕی مۆراڵ بەرزییەوە لە بەرخۆدانەکانیان بەردەوامن و پەیامی پاراستنی بەنداوەکەیان دووپاتەکەنەوە.