مونیرە قازی: ئاواتەکانی باوکم لە ڕۆژئاوا دێنە دی

مونیرە قازی محەمەد دڵخۆشی خۆی بە سیستەمی ڕۆژئاوا دەربڕی و گوتی: " ئاواتەکانی باوکم لە ڕۆژئاوای کوردستان دێنە دی."

مونیرە قازی محمەد لەسەر هەژمارەی تایبەتی دیجیتاڵ میدیایی خۆی پەیامێکی ڤیدۆی بڵاوکردەوە و لە مەهابادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و پایتەختی کۆماری کوردستانەوە سڵاوی لە ڕۆژئاوای کوردستان کرد.

پەیامەکەیی بەم شێوەیە:

"سڵاو و ڕێز، من مونیرە قازی کچی پێشەوا قازی محمەد لە شاری مەهابادەوە پشتگیری خۆم بۆ گەلی کورد و ڕۆژئاوای کوردستان ڕادەگەیەنم. هەروەها دەستخۆشی لە هەردوو تێکۆشەر جەنابی کاک مەسعود بارزانی و جەنابی جەنەراڵ مەزڵوم کۆبانی و لە هەموو ئەوکەسانە کە لە هەوڵی بونیادنای یەکڕیزی ناوی ماڵی کورد لە ڕۆژئاوا تێدەکۆشن دەکەم. خەون و ئاواتەکانی باوکم لە ڕۆژئاوای کوردستان لە هاتنەدییدایە. هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو دڵسۆزانی گەلی کورد دەخوازم."