دوو زیندانی سیاسی ژن پشتگیرییان بۆ پەخشان عەزیزی دەربڕی
ئەنیشا ئەسەد ئیلاهی و حورا نیکبەخت هەر دوو ژنە زیندانییکراوی سیاسیی لە زیندانی ئێڤین لە دژی لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی نامەیەکیان بڵاوکردەوە.
ئەنیشا ئەسەد ئیلاهی و حورا نیکبەخت هەر دوو ژنە زیندانییکراوی سیاسیی لە زیندانی ئێڤین لە دژی لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی نامەیەکیان بڵاوکردەوە.
لە چوارچێوەی کاردنەوەکان لە دژی بڕیاری لەسێدارەدانی ژنە چالاکوانی سیاسی کورد پەخشان عەزیزی، لە نامەکەیاندا ئەنیشا ئەسەد ئیلاهی و حورا نیکبەخت ڕایانگەیاند، پێویستە بەرگریی لە پەخشان عەزیزی بکەین و بە ئەرکی مێژوویی خۆمان بزانین، دەشڵێن: دەبێت چالاکوانان بە کرداری هەنگاو بنێن بۆ ڕاگرتنی سزای لەسێدارەدانەکە.
هەر لە نامەکەدا هاتووە: "هەموو هێزێکی سیاسیی لە بەرامبەر جێبەجێکردن و بڕایاردان لەسەر سزای لەسێدارەدان لە ویژدانی خۆی بپرسێت و بیر بکاتەوە کە تا چەند سزاکە دادپەروەرانەیە، لەبەر ئەوەی مانای ژیان بەخشین و بەهێز کردنی هیوا بە کامپی ئاوارەکان و زیانلێکەوتووەکانی سەردەمی شەڕی داعش بەخشیووە، لە کاتی سەرما و باراندا باوەشی خۆشەویستی بۆ ژن و منداڵی ئاوارەکان کردووەتەوە."
هەردوو ژنە زیندانییکراوەکەی زیندانی ئەوین دەڵێن: دەبێت چالاکوانانی مافی مرۆڤ بە کرداری هەنگاوی جدی بنێن بۆ ڕاگرتنی سزای لەسێدارەدانی ئەو ژنە کوردە.